بڕینی رێگای ئاوریشم

بڕینی رێگای ئاوریشم

ئەوەی ئەم ماوەیە لە هەریەکە لە سوریاو عێراقدا روودەدات و دیمەنی هێنانی چەندین جۆری چەكی قو
ورسی هێزی ئەمەریكا وانیە
وەك ئەوەی زۆربەی چاودێرو لێكوڵەرەكان باس لێ دەكەن كەوا جەنگێكی گەورەو وێرانكەر لەم ناوچەیە روودەدات. ئەوەی من دەبینم و خوێندنەوەم بۆی هەیە لە هەندێک روانگەوە ئەوەیە کە ئەوەی دەبینڕێت زیاتر لە سیناریۆیەكی سەربازی دەچێت بۆ گەیاندنی چەند پەیامێك بۆ لایەنە نەیارە ئاشكرایەكەی و دوستە ژێربەژێرە بەرژەوەندیخوازەكەی كە ئێرانە،
لەگەڵ هەموو لێكدانەوەكان بەڵام لوژیك نیە وناچێتە قاڵبی زیرەكی سەربازی و سیاسییەوە ئەمەریكا لەم سات و ئانەدا بێت شەڕێكی تری بێ كوتایی و وێرانكەر ئەنجام بدات لەكاتێكدا خۆی و هەموو هاوپەیمانەكانی لەشەڕێكی قووڕس و بێ كۆتایی و بێ سەركەوتندان تا ئەم ساتە، بۆیە ئەم جموجوڵە بەبوچونی من ئاگاداركردنەوەی ئێرانە كەوا منیش لێرەم شەڕناكەم بەڵام وەرە با رێككەوین و ڵێك تێبگەین ئەو ئوپشنانەت لەبەردەمدایە دەبێ هەڵبژێری، یەکێک ئ
لەم ئوپشنانەش
ئەوەیە کە میلیشیا چەكدارەكانی خۆت لەعێراق یا بكشێنەوە یا چەكداریان بكە یا هەڵبوەشێنەوە(منحل).
لێرەدا ئێران ناچارە قوربانی بدات ئەو قوربانیەش لە ناخۆشتڕین ناخوشەكانی نین واتە وەك ئەوەی (أبغض الحلال)، بۆیە لێكدانەوەم ئەوەیە ئێران بەرامبەر پاراستنی بەرژەوەندییە گەورەكانی تری خۆی قوربانی بە میلیشیاكانی بدات لە عێراق چۆنكە ئێران ئامانج و بەرژەوەندی گەورەتری هەیە، بەڵام ئەوەی پشتی ئێرانی شكاندوەو خەونە چەندین ساڵەكەی لەبار دەبرێت بەم ئوپشنانە ئەوەیە كەوا رێگای ئاوریشم(حەریری) پێ دەبردرێت وئێدی ئێران ناتوانێت وەك جاران دەست و پلی پەلكێش بكات بە ئارەزوی خۆی بو سوریاو یەمەن و لوبنان، ئەمە گورزێكی كەمەر شكێن دەبێت بو ئێران بەڵام پێ دەچێ بە ناچاری وەكو گوتمان پێی رازی ببێت.
لقد أرسلت

Top