بوونی پارتی له‌كه‌ركوك چ ده‌گۆرێت؟

بوونی پارتی له‌كه‌ركوك چ ده‌گۆرێت؟

احمد گلی

سه‌رباری ئه‌وه‌ی كۆیی لایه‌نه‌سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان بوونیان له‌كه‌ركوك هه‌یه‌, به‌شێكی "عه‌ره‌ب و توركمان و خیانه‌تكارانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر" تاسه‌ر ئێسقان دژی گه‌رانه‌وه‌و بوونی پارتین له‌ كه‌ركوك, گرنگه‌ بپرسین, بوونی پارتی له‌كه‌ركوك چ ده‌گۆرێت؟

له‌دوای خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌وڵێكی زۆری ناوخۆیی و ناوچه‌یی هه‌یه‌, بۆ گۆرینی دیمۆگرافیای كه‌ركوك و ناوچه‌كوردستانیه‌ داگیركراوه‌كان, عه‌ره‌بی شۆڤێنی به‌پله‌یه‌ك‌ پارتی به‌مه‌ترسی گه‌وره‌ ده‌زانێت بۆ تێكدانی پیلانه‌كانی كه‌ له‌دوای خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ٢٠١٧ كاری له‌سه‌رده‌كات و تاڕه‌ده‌یه‌كی زۆر توانیوێتی پیلانه‌كه‌ی پێشبخات, له‌رووی " ئیداری , سیاسی, ئه‌منی , سه‌ربازی"

له‌سنوری ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك به‌ده‌گمه‌ن به‌رێوبه‌ر یان به‌رێوبه‌رێكی گشتی كورد مابێته‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی, ئێستا به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وستاون, به‌رێوبه‌ری به‌ش و هۆبه‌كان له‌ ناوبه‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كان گه‌ر كوردبن دورده‌خرێنه‌وه, گه‌ركه‌ كوردێكان و كوردانی كه‌ركوك له‌سه‌رجه‌م پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌ن دامه‌زراندان ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنه‌وه‌ ‌و كاره‌با بێبه‌شن!

له‌ڕوویی سیاسیه‌وه‌ توانیویانه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌ كوردستانیه‌كانی كه‌ركوك ده‌سته‌مۆ بكه‌ن, نه‌ك ڕێگه‌ناده‌ن بۆ خۆپارێزی چه‌كیان هه‌بێت, گروپه‌كانی حه‌شدی شعبی چه‌ند ڕۆژجارێك خۆیان ده‌كه‌ن به‌باره‌گاكانیانداو "سه‌رژمێریان ده‌كه‌ن !" لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ! ... زۆر ڕه‌فتاری نامرۆڤانه‌ی دیكه كه‌جێ قبوڵ نیه‌ ‌!

له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه‌ سه‌رجه‌م بنكه‌و پۆسته‌ هه‌ستیارو گرنگه‌‌كان له‌كورد وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌و له‌ده‌ستی عه‌ره‌به‌, بۆ ڕووكه‌ش كه‌سێك كه‌به‌ناو كورده‌وه‌ به‌به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس دانراوه‌, ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فسه‌رێكی عه‌ره‌بی نیه‌! هه‌ر ئه‌فسه‌رێكی كوردیش دورنه‌خرابێته‌وه‌ ڕووكه‌شه‌ له‌پۆسته‌كه‌ی و ئه‌فسه‌رێكی عه‌ره‌ب فه‌رمانگه‌كه‌ی هه‌ڵده‌سوڕێنێت !

له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه‌ كه‌ ئه‌ركیانه‌ سنوری پارێزگاكه‌ بپارێزن, به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هاوشێوه‌ی تیرۆرست به‌ڵام به‌جلی فه‌رمیه‌وه‌ بۆ گیانی كورد!
ڕۆژانه‌ له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك زوڵم و سته‌م له‌كورد ده‌كه‌ن و ته‌عریبی ده‌كه‌ن !
كێڵگه‌و ڕه‌زو باخیان ده‌شێوێنن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن كه‌بۆیان نیه‌ جارێكی دیكه‌ بیچێنن!
ڕۆژانه‌ جوتیاره‌‌ كورده‌كان زیندانی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر عه‌رزو ئاوی خۆیان !

ئه‌مه‌ دڵۆپێكه‌ له‌ده‌ریایه‌ك زوڵم و سته‌م كه‌ له‌ئاست ‌كورد ده‌كرێت له‌سنوری پارێزگایی كه‌ركوك, "ئه‌و حزبانه‌ی له‌كه‌ركوك بانگه‌شه‌ی كوردایه‌تی ده‌كه‌ن و كوردایه‌تی ده‌فرۆشنه‌وه‌ له‌كوێن؟! "

خیانه‌تكارانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی كه‌هۆكاری ئه‌م دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ن به‌سه‌ر كوردانی كه‌ركوك و ناوچه‌كه‌دا هاتووه, زۆر ڕوونه‌ بۆیان به‌گه‌رانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركوك, سه‌رجه‌م ئه‌وڕێكه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ راكان سه‌عید و عه‌ره‌به‌ ‌شۆڤێنیه‌كان هه‌یانه‌‌ بۆ دزینی نه‌وت و داهاتی پارێزگاكه‌ به‌هاوبه‌شی, هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ماڤ بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و وه‌ك هه‌میشه‌ خیانه‌تكاران ڕوره‌شی مێژوو ده‌بن.

بوونی پارتی له‌كه‌ركوك, گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆو سه‌ربه‌رزیه‌ نه‌ك ته‌نها بۆ كورد و خه‌ڵكی كه‌ركوك, بۆ لایه‌نه‌سیاسیه‌ كوردستانیه‌كانیش كه‌ ئێسته‌ ژێرده‌سته‌و ده‌سته‌مۆی عه‌ره‌ب و گروپه‌ نامۆكانی كه‌ركوكن,
گه‌رانه‌وه‌و پارتی بۆ كه‌ركوك, پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پیلانه‌كانی عه‌ره‌به‌ شۆڤێنیه‌كان و خیانه‌تكارانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌ دژی كوردانی كه‌ركوك, گه‌راندنه‌وه‌ی ماڤه‌ بۆخاوه‌ن ماڤ, گه‌رانه‌وه‌ی ئومێد و هیوایه‌, روح به‌به‌راكردنی كورد و دڵسۆزانی كه‌ركوكه‌.

"ئه‌مه‌یه‌ خه‌مخۆری و دڵسۆزی ئامانجی پارتی بۆ كه‌ركوك"
"ئه‌مه‌یه‌ گه‌رانه‌وه‌و بوونی پارتی له‌ كه‌ركوك"

Top