لە ساڵیادی کۆتا قۆناغی پڕۆسەی ئەنفالی١٩٨٨ ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕدا

لە ساڵیادی کۆتا قۆناغی پڕۆسەی ئەنفالی١٩٨٨ ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕدا


قۆناغی هەشتەمی پڕۆسەی ئەنفالی٢٥/٨/١٩٨٨ی بادینان وەک کۆتا قۆناغ لە لایەن ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕەوە دەستی پێکرد. لەو ئان ساتەدا ڕژێمی بەعس هاوڵاتیانی دەڤەری بادینانی کیمیابارانکرد و سەدان هاوڵاتی دەست بەسەر کران و گواسترانەوە بۆ قەڵای نزارکێ لە پارێزگای دهۆک و گرتۆخانەی سەلامیە لە شاری موسل و ژمارەیەکیش بۆ کەرکوک گواسترانەوە و دواتر شوێن بزرکران.

هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی کە دەستی چەپەڵی ڕژێمی دڕندەی بەعس پێیا نەگەیشت توانیان بەرەو سنورەکانی تورکیا و ئێران بڕۆن و خۆیان ڕزگار بکەن.

مەرامی ڕژێمی بەعس لە پڕوۆسەی ئەنفالدا بە گشتی بۆ ئەوە بوو ناوی کورد و کوردستان بسڕێتەوە و شتێک نەهێڵێت بەناوی کوردو خاکی کوردستان؛ بۆیە کورد هەرگیز نابێت متمانە بە داگیرکارانی کوردستان بکات و ئێستاش بۆیان بچێتە سەر کورد کوردستان دەسڕنەوە لە سەر ئەرزی واقیعدا؛

چونکە سەرباری گۆڕانکاریە سێاسیەکان لە عێراقدا بە تایبەتی بەڵام هێشتا ئەقڵیەتی شوڤێنی زاڵە بە سەریاندا و نەگۆڕاوە. ئەمەش خۆی لە خۆیدا مانای ئەوە دەگەیەنێت کە هەڕەشە و مەترسیەکانی سەر بوونی کوردو کوردستان وەک خۆیان ماون.

لە کۆتاییدا سەری ڕێزۆ نەوازش دادەنوێنین بۆ شەهیدانی پڕۆسەی نەگریسی ئەنفال و گشت شەهیدانی کوردو کوردستان. 

Top