(( ئــه‌گــه‌ر و سيناريۆكانى پشت سه‌ردانه‌كه‌ى فيدان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ))
هاکان فیدان کە یەکێکە لەو ناوانەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئاکەپە و سەرۆک کۆماری تورکیا بە "سندووقی نهێنی من" ناوی دەبات و یەکێکە لە متمانەپێکراوەکانی، یەکەم سەردانی فەرمی خۆی وەک وەزیری دەرەوە بۆ عێراق ئەنجام دا. بڕگەی سەرەکی کارنامەی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەولێر چی دەبێت، که بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت؟ ئایا فیدان دەتوانێت کێشەی هەناردەکردنی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا چارەسەر بکات؟ له‌م وتاره‌دا هه‌ولده‌درێت ئه‌و ئه‌گه‌ر و سيناريۆيانه باس بكه‌ين كه ره‌نگه وه‌ك ده‌ره‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ى فيدان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان رووبده‌ن .
هاکان فیدان، کە لەماوەی ٣-٤ ساڵی ڕابردوودا دوو مانگ جارێک وەک بەرپرسی میت ڕووى لە عێراق ده‌كرد، ئه‌مجاره له نێوان ٢٢-٢٤ی ئابدا له عێراقه وەک وەزیری دەرەوە. فیدان کە پەیوەندی ئاست بەرز لە بەغدا و هەولێر ئەنجام دا، چاوەڕوان دەکرێت "دەرفەتەکان لەبەرچاو بگرێت بۆ پێشخستنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لەسەر بنەمای کارنامەیەکی ئەرێنی، هەروەها بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی ئێستا قسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان بكات". فیدان دوای سه‌ردانى به‌غدا هاته هەولێر، لەگەڵ سه‌رۆك مەسعود بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم مەسرور بارزانی وجێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت قوباد تاڵەبانییش كۆبۆوه.
سەردانەکەی هاکان فیدان بۆ عێراق و هەولێر دواى ئه‌وه دێت کە بەغدا دۆسیەی ناوبژیوانی دژی ئەنقەرە لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بردەوە و لە 25ی ئازارەوە ئەو نەوتەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه دەرهێنراوە لەڕێگەی بۆری نەوتی خاوی کەرکوک-جەیهانەوە راوه‌ستاوه . عێراق له 2014 سكالاى دژى توركيا تۆماركرد له دادگاى ناوبژيوانى پاريس، به‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان دژى رێككه‌وتنى نێوان توركيا و عيراقه، به‌مه‌ش دادگاى پاريس برياريدا به راوه‌ستاندنى برى 450 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى رۆژانه‌ى هه‌رێمى كوردستان . هەرچەندە بەرپرسانی تورکیا و عێراق لەسەر دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوت گفتوگۆی ئاست بەرزیان ئەنجامداوه، بەڵام هێشتا کێشەکە چارەسەر نەکراوە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕۆیتەرز لە دوو سەرچاوەی ئاگادار لە کۆبوونەوەکانی ئەنقەرە دەستی کەوتووە، حەیان عبدالغني وەزیری نەوتی عێراق و ئەلپەرسلان بەیرەکتار وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا نەیانتوانیوە بگەنە ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوت. به‌ڵام ئەوان لەسەر بەردەوامیی گقتوگۆكان ڕێککەوتن.
يه‌كێك له دۆسييه گرنگه‌كان ه‌سه‌ردانه‌كه‌ى به‌رێز فيدان بريتيه له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركيا، ئه‌گه‌ره‌كان زۆرن كه پاش ئه‌م سه‌ردانه و گفتوگۆكانى فيدان له‌گه‌ل به‌رپرسانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت به ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى فيدرال . كێشه‌ى نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا له‌سه‌ر پێدانى هه‌ندێك ئيمتيازات بوو به‌يه‌كتر، هه‌ريه‌كه‌يان مه‌رجيان ه‌سه‌ر يه‌كتر هه‌بوو، به‌ڵام پيده‌چێت ئه‌م جاره ئه‌نقه‌ره مه‌رجه‌كانى سوكتر كردبێت . ئه‌نقه‌ره دوو مه‌رجى سه‌ره‌كى له حكومه‌تى عێراق هه‌بوو ئه‌ويش يه‌كه‌م حكومه‌تى عێراق كه‌مپى مه‌خمور سياج بكات و كۆنترۆڵى بكات، عێراق هه‌وڵيدا به‌ڵام له مه‌يانا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، دووه‌م حكومه‌تى توركيا داواى ده‌كرد عيراق خۆى كار به‌بريارى دادگاكه‌ى پاريس نه‌كات، عێراقيش ئه‌مه‌ى به ره‌هايي ره‌فزكرده‌وه . كه‌واته ره‌نگه توركيا مه‌رجه‌كانى سوكتر بكاته‌وه .
به‌برواى من فاکتەری ناچارکردنی ئەنقەرە بۆ سوكتردنه‌وه‌ى مه‌رجه‌كانى فاکتەری ئێرانە. بينيمان لەم دواییانەدا لە پەرلەمانی عێراق هەندێک گفتوگۆ هەبووە سەبارەت بە پێدانی نەوتی تورکیا بە ئێران، بۆ نمونه کاتێک بەدواداچوون بۆ گفتوگۆکان ده‌كه‌ين، فاکتەری ئێرانی ئەوەیە کە پاڵ بە ئەنقەرە دەنێت بۆ رازيبوونى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عيراق سەرەڕای ئەوەی کە مەرجەکانی جێبەجێ نەکراون. لەم دواییانەدا لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆیەک لەسەر پێدانی نەوتی تورکیا بە ئێران هەبوو. دەگوترا عێراق قەرزاری ئێرانە بۆ کارەبا و لە بەرامبەر ئەم قەرزەشدا با نەوتی تورکیا بدەین بە ئێران. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم باسانە، ڕەنگە تورکیا وازی لە مەرجەکانی خۆی هێنابێت يان سوكترى كردبێته‌وه. لەوانەیە بیریان لەوە کردبێتەوە کە ئەگەر بەردەوام بن لە نەکردنەوەی جەیهان، نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ئێران‌دا دەست دەکات بە ڕژان’. خاڵێكى تر ئه‌وه‌يه كه له ياسايى بودجه داهاتووه كه عێراق نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ پيداويستى ناوخۆىى به‌كارده‌هێنيت تا ده‌ست ده‌كاته‌وه به ناردنه ده‌ره‌وه‌ى، به‌مه‌ش وا پيشانده‌درێت عێراق په‌له‌ى نييه له چاره‌سه‌ر كێشه‌كه ئه‌وه توركيايه ده‌بێت په‌له بكات، له لايه‌كى تره‌وه عێراق ده‌ڵێت ئێمه كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ين، ره‌نگه توركيا له كه‌مكردنه‌وه‌ى نفوزى خۆى بترسێت، جگه له‌وه‌ش به‌شيكى زۆرى به‌رپرسانى كورد رايانگه‌ياند چه‌قى كاركردنمان رووه و به‌غدا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ديسان ره‌نگه پاڵنه‌رێكى تر بێت بۆ ئه‌وه‌ى توركيا بيه‌وێت له باره‌ى هه‌نارده‌كردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك بكه‌وێت.
له لايه‌كى تره‌وه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنى عێراق و توركيا له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت ئه‌نجام بدرێت ئيرانيش به‌مه رازيده‌بێت و په‌سه‌ندنى ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ى كاتێك بريارى راگرتنى ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌ريمى كوردستان درا له پاريس، برياردرا كارى كۆمپانيا نه‌وتييه‌كانيش رابگيرێت، له نيوانيشياندا كۆمپانيا ئه‌مريكييه‌كان هه‌بوون، ئه‌مه ئه‌مريكاى زۆر نيگه‌رانكرد، وه له حه‌فته‌ى رابردووش بينيمان كه قسه‌ى وباسى زۆر هه‌بوو كه ئه‌مريكا له سنوره‌كانى عێراق و سوريا له هێزه‌كانى نزيك له ئيران و ئيران بدات به‌م شيوه‌يه گرژييه‌كانى ئه‌مريكا و ئێران گه‌يشتنه لوتكه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژييه‌كانى سه‌رى ئێران په‌سه‌ندى ئه‌و ريككه‌وتنه ده‌كات، چونكه پێى وايه ده‌كرێت له‌و رێيه‌وه تۆزێك له نيگه‌رانييه‌كانى ئه‌مريكا كه‌م بكاته‌وه.
له لايه‌كى تره‌وه بابه‌ته‌كه په‌يوه‌ندى هه‌يه به سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركياىى نوێ، هاكان فيدان به يه‌كێك له گرنگترين درايژه‌رانى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا داده‌نرێت له 10 ساڵى رابردوودا، پاش كوژرانى قاسم سوله‌يمانى زۆرجار ده‌وترا له‌مه‌ولا توركيا به‌به‌هێزى ده‌گه‌رێته‌وه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و پرسيار ده‌كرا ئايا هاكان فيدان جێ ى قاسم سوله‌يمانى ده‌گرێته‌وه. به‌دڵنياييه‌وه ئه‌و پرسياره له داهاتوودا وه‌ڵامه‌كه‌ى ده‌زانرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشاىى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا بكه‌ين، به‌تايبه‌ت په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ سعوديا و مسر و ئيمارات ده‌بينين گۆرانكارى جه‌وهه‌رى له سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رويداوه، له‌م چوارچێوه‌يه‌شدا هه‌وڵده‌دات نفوزى خۆى په‌يوه‌ندييه‌كانى له عيراق توندوتۆڵ‌تر بكات . توركيا ده‌زانێت رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست له گۆرانكارى قوڵدايه و ره‌نگه نه‌خشه‌ى سياسى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست گۆرانكارى تێدا بكرێت، هه‌روه‌ك ( ڤۆلكه‌ر پێترس) لێكۆله‌ر و پرۆفيسۆرى ئه‌ڵمانى له كتێبى ( كۆتاىى ئه‌و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راسته‌ى ئێمه ناسيومانه) باس له‌وه ده‌كات كه گۆرانكارى گه‌وره له رژهه‌ڵاتى ناوه‌راست رووده‌دات و له دڵى ئه‌فريقاوه ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو، پێده‌چێت توركيا ئاگادارى ئه‌م پێشهاتانه بێ و به په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆي‌دا ده‌چێته‌وه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى ده‌وڵه‌ته‌كانى ناوچه‌كه .
كه‌واته هه‌ريمى كوردستان، له كوێ ى رووداوه‌كاندايه:
به‌و خوێندنه‌وه‌يه‌ى سه‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مريكا و توركيا زۆر نيگه‌ران بن به راوه‌ستانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه‌كى باشه بۆ سياسه‌تى نه‌وتى و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، كه بێگومان جۆريك له پشتگيرى هه‌رێمى و نێوده‌وله‌تى بۆ هه‌ريمى كوردستان دورست كردووه . له لابه‌كى تره‌وه ئه‌وه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستانه ئه‌وه‌يه عيراق ده‌وڵه‌تێكه خاوه‌ن بريارى خۆى نييه و سه‌روه‌رى نييه، كيشه‌ى قوڵى بنياتنانى ده‌وڵه‌تى هه‌يه، بۆ نمونه ململانييه‌كانى ئه‌مريكاو توركيا و ئێران له عێراق و ناوچه‌كه ده‌بێته زياتر ده‌ركه‌وتنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
كه‌واته كێشه‌كه له چيدايه، كيشه‌ى هه‌رێمى كوردستان له ناوخۆى خويدايه، بۆنمونه نه‌توانره‌وه بۆ خه‌ڵك و شه‌قام ئه‌وه روونبكرێته‌وه كه گرنگى ده‌رهێنانى نه‌وت و فرۆشتنى به‌سه‌ربه‌خۆىى خزمه‌تى به پێگه‌ى نيوده‌وڵه‌تى و سه‌نگى هه‌رێمايه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه. له‌لايه‌كى تره‌وه داهاتى نه‌وت كێشه گه‌وره‌كه‌يه، كه‌واته ئێستا ده‌توانرێت پێگه‌و قه‌واره‌ى سياسى هه‌رێمى كوردستان زیاتر پاريزراو بكرێت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى زيادكردنى شه‌رعييه‌ت بۆ سيسته‌مى سياسى، به زيادكردنى خزمه‌تگوزارى و چاره‌سه‌ركردنى كيشه‌ى موچه و ريگا و بان و ئاو كاره‌با خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كان. هه‌ووره‌ها گرنگه پشتگيرى نيوده‌وله‌تى بۆ هه‌ريمى كوردستان به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌مه‌ش ده‌كرێت هێزێكى نشتيمانى دورست بكريت، جورعه‌ى ديموكراسى زياد بكرێت سياسه‌تێكى واقعى و عه‌قلانى به‌رمه‌بناى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه نيوده‌وڵه‌تييه‌كان و هێزه هه‌رێمييه‌كان جێبه‌جێبكرێت، كه تا ئێستا تارادده‌يه‌كى باش هه‌رێمى كوردستان له‌مه‌يا سه‌ركه‌وتوو بووه، وه پێويسته له داهاتوودا زياتر نيگه‌رنييه‌كانى هاوپه‌يمانان و ئه‌مريكا بره‌وێنرێته‌وه، به ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى باش و بێگه‌رد .