دەستگیرکردنی ٤٢ کۆچبەری نایاسایی لە شاری ئەدیرنە
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٤٢ کۆچبەری نایاساییان لە پارێزگای ئەدیرنە دەستگیرکرد.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای ئەدیرنە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا ٤٢ هاووڵاتیی بیانییان دەستنیشان کرد و دەستگیریان کرد کە بەنیازبوون لە ڕێگەی نایاسایی بچنە دەرەوەی وڵات.
ئەم کۆچبەرە نایاساییانە هاووڵاتی سوریا و ئەفغانستان و هیندستان و میسر بوون، دوای تێپەڕین بە ڕێکاری یاسایی گواسترانەوە بۆ بەشی کۆچبەران لە شاری ئەدیرنە.
گوڵان: سەردار خەلیل