ئــایین وەک چەكی دەسەلأتداران بو خەڵك

ئــایین وەک چەكی دەسەلأتداران بو خەڵك

لە ساڵی ٢٠٠٣ وە كاتێک شیعە جلەوی دەسەڵاتیان گرتە دەست لە عێراق خەڵك زۆر دڵخوش و بە ئومێد بوون بۆ دەستپێكردنی ژیانێكی نوێ و خوشگوزەرانێكی نوێ و ئازادییەكی نوێ، بەڵام ئەگەر كەمێك بە ووردی و زانستیانەو واقعیانە بیرمان بكردبایەوە دەبا بمان زانیبایە کە دەسەڵات و تاییفەی شیعەگەری جیاوازە بە بەراوورد بە تایفەگەری سوننەو ئایین مەزهەبەكانی تر، رونتر بلێم ئەوان تەنها مەزهەب و ئایینزای خویان پێ گرنگە نەك حوكم داری و ئیدارەو ئاوەدانی و خوشگوزەرانی ئەوە لەلایەك لەلایەكی تڕیشەوە ئەوان تەنها دەیانەوێ گەلی خویان سەرقال بكەن و بخاپێنن بە هەندێ چیروك و لێكدانەوەی دوور لە عقل و مەنتق و ئایین، وا لە گەل و شوێن كەوتوانی خۆیان بكەن كە بەلایانەوە بو نموونە(گریان و لەخودان و خو لەخول وەردان) گرنگترەو ئەولا ترە لە ژیان و پێداویستیەكانی ژیان وەك (كارەباو ئاوو خزمەتگوزاری) ئەمە خول كردنە چاوی ئەم خەلكە رەش و رووت و سادەیەیە.
نموونەیەكی زیندووم بینی كاتێ یەكێ لە ئیمامەكانیان لەسەر مینبەر هاوار دەكات و دەلێت: (حوسێن كوژراوە ئێوە چوون روتان دێت باسی كارەباو ئاو بكەن)
ئەمە لە كاتێكدایە كە زۆر دڵنیام ئیمامەكە خۆشی لە خوشتڕین و ئارامتڕین ژیاندا دەژیت بەڵام ئەم سۆزەو ئەم واقیعەو ئەم سادەییەی میللەتی خویان دەقوزنەوە بەكاردێنن بو بێ دەنگ كردنیان.
بویێ بە زەقی دیارە لە گشت بونەو ووتارو كوبونەوەكانیاند زوور فوكس دەكەنە سەر بابەتی شەهید بونی حەسەن و حسێن و زوڵمیان لێكراوە دەبێ بیرو هوشمان و خەممان تەنها بو ئەوان و لای ئەوان بێت و دونیا كاتییەو ئێمە نابێ لەم جیهانە لە خوشی و نازو نیعمەتدا بژین لەكاتێكدا ئیمامەكانمان لە تێنویەتیدا مردن دەبێ لە دواروژدا چاوەرێی خوشی و خوش گوزەرانی بین، ئەم خەڵكە داماوەش باوەر بەم خورافاتە دەكەن دەگڕین و لەخویان دەدەن. ئا ئەمەیە ئەوەی ئەوان دەیانەوێ و هەولی بو دەدەن خالی لاوازی خەڵكی خویان دوزیوەتەوە و بەكاڕی دێنن.

Top