*شاندێکى باڵاى YNDK ساڵیادی دامەزراندنی پارتى دیموکراتى کوردستان پیرۆز دەكات*

*شاندێکى باڵاى YNDK ساڵیادی دامەزراندنی پارتى دیموکراتى کوردستان پیرۆز دەكات*

 

 

 میدیا - هەولێر :

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 16 / 8 / 2023، شاندێکى باڵاى YNDK سەردانی بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان-یان كردو، (77)ەمین ساڵیادی دامەزراندنییان پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتریان بۆ خواستن.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکى باڵاى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان (غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی YNDK ، د. عەبدوڵلا عەدۆ ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ساڵح ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى و جەلال سمایل کارگێڕانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) سەردانی بارەگای بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (د. جەعفەر ئێمینکى بەرپرسى بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان و رەسووڵ رەزگەیى بەرپرسى دیسکى پارتە کوردستانییەکان و کارگێڕ و ئه‌ندامانی بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا بەبۆنەی (77)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى دیموکراتى کوردستان، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان جەنابى سەرۆک مەسعود بارزانى و جێگرانى سەرۆک و مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی و بەشى پەیوەندى گشتیى PDK راگەیاندو، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن و، رۆڵى پارتى دیموکراتى کوردستانى لە خەباتى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان  بەرز نرخاند.

 لە وتەکەیدا مەخموورى باسى لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كردو، جەختیكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنەسیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانى لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنى  مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرد، لەم پێناوەشدا رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و پێکهێنانى چەترێکى هاوبەش بۆ ئەوەى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەژێریدا کۆببنەوە وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى گەلى کوردستان وەسفکرد، هەروەها باسى لەوە کرد کەوا پاراستنى قەوارەى باشوورى کوردستان ئەرکى نیشتمانى و نەتەوەیى و ئەخلاقى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانە.

 هەر لە دیدارەکەدا بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان بەناوى هەردوو سەرکردایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆیانى بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK بەرامبەر ئەو سەردانەو هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نیشتمانییەكان راگەیاند و، جەختیکردەوە سەر یەکریزى و بەیەکەو کارکردنى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى گەلى کوردستان.

  شایانى باسە هەر لەو دیدارەدا جه‌ختیانكرده‌وه‌ سه‌ر پتەوکردنى پەیوەندی برایانەی PDK و YNDK لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

*شاندێکى باڵاى YNDK ساڵیادی دامەزراندنی پارتى دیموکراتى کوردستان پیرۆز دەكات*
*شاندێکى باڵاى YNDK ساڵیادی دامەزراندنی پارتى دیموکراتى کوردستان پیرۆز دەكات*
*شاندێکى باڵاى YNDK ساڵیادی دامەزراندنی پارتى دیموکراتى کوردستان پیرۆز دەكات*
*شاندێکى باڵاى YNDK ساڵیادی دامەزراندنی پارتى دیموکراتى کوردستان پیرۆز دەكات*
Top