مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر قوتابییه یه‌كه‌مه‌كاندا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر قوتابییه یه‌كه‌مه‌كاندا، ڕۆڵی مامۆستایانی به‌رز نرخاند، كه له دۆخی سه‌ختدا سه‌نگه‌ری په‌روه‌رده و فێركردنیان چۆڵ نه‌كردووه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رز نرخاند و ڕاشیگه‌یاند: مامۆستایانی خۆشەویستمان پێشمەرگەئاسا لە بواری پەروەردەدا تێكۆشاون، بێگومان بۆ پێشخستنی بواری پەروەردە و فێركردنیش، پێویستە بە هەمان گیانی نیشتمانپەروەری بەردەوام بن و بە زانست و زانیاریی نوێ دەوڵەمەند بكرێن و مەشق و راهێنانی نوێ وەربگرن. مامۆستایانی بەڕێزمان داینەمۆی ئەو گۆڕانكارییانە دەبن كە ئێمە بە نیازین لەم كەرتەدا جێبەجێی بكەین. لێرەشدا وێڕای دەستخۆشی و پێزانینی دووبارەمان بۆ مامۆستایان و پاڵپشتیمان بۆ دەستەبەركردنی هەموو ماف و داخوازییەكانیان دووبارە دەكەینەوە.