پــەیــامـی سەرۆک بارزانی بۆ یادی حەفتا و حەفت ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

پــەیــامـی سەرۆک بارزانی بۆ یادی حەفتا و حەفت ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی حەفتا و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرکردایەتی و کەوادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و سەرجەم خەڵکی کوردستان و خەباتگێڕ و ئازادیخوازان دەکەم.
لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی جەماوەری پارتی هەیە کە لە قۆناغە سەخت و چارەنووسسازەکاندا هەردەم هەوێنی خۆڕاگری و بەردەوامی و کۆڵنەدان و بەهێزتربوونی دۆزی گەلی کوردستان بوونە.
پارتی و ڕێبازی بارزانی لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا هەمیشە جێگەی ئومێد و دەست و بازووی بەهێزی کوردستان و پارێزەر و بەرگریکاری دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانن و پێویستە سەرکردایەتی و جەماوەر و ئەندامانی پارتی لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەدا بن.
نەمریی بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئازادی
مسعود بارزانی
16ی ئابی 2023

Top