بەهۆی لافاو لە میانمار 5 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاو لە میانمار 5 کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

وەزارەتی خۆشگوزەرانی و فریاگوزاری و نیشتەجێکردنی میانمار ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوێکی توندی میانمارەوە 60 هەزار کەس ئاوارەبوون

 

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی وەرزی لە میانمار ٥ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا.

لای شو زین ئو، سەرۆکی وەزارەتی خۆشگوزەرانی و فریاگوزاری و نیشتەجێکردنی میانمار ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوێکی سەختی میانمارەوە 60 هەزار کەس ئاوارەبوون و 20 هەزاریان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

لای ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ٤٠ هەزار ئاوارە لە بینا و خانەقا و پەرستگاکانی بودایی و قوتابخانەکاندا دەمێننەوە.

لای بە ئاماژەدان بەوەی کە بەهۆی لافاوەکەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٤یان منداڵن ، گوتی: ٣ کەسیان خەڵکی پارێزگای مون و دایکێک و منداڵەکەی خەڵکی ئاراکانن.

بەڕێوەبەری وەزارەتی خۆشگوزەرانی و فریاگوزاری و نیشتەجێبوونی میانمار ڕایگەیاند، بارودۆخەکە خراپتر دەبێت بەهۆی بەردەوامبوونی لافاوەوە و گوتی:  لەبەر ئەوەی هێشتا وەرزی باران بارین کۆتایی نەهاتووە.

ڕۆژنامەی فەرمی میانمار، میانما ئەلین، ڕایگەیاند کە قوتابخانەکان لەو ناوچانە داخراون کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

هەموو ساڵێک لە کاتی بارانبارینی مۆنسۆن لەم وڵاتەدا ڕووداوەکانی کەشوهەوای توند بەدی دەکرێت.

لە ساڵی ۲۰۰۸دا بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە ۱۳۸ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top