نوقمبوونی بەلەمی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا؛ 2 كەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی نوقمبوونی دوو بەلەم کە کۆچبەرانیان هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی دوورگەی لامپدوسای ئیتاڵیا لە ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاست، دوو کەس لە نێویاندا ژنێک و منداڵێک خنکان و 30 کەسیش بێسەروشوێن بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی « ANSA »، تەرمی ژنێك و منداڵێک دۆزراونەتەوە کە هاووڵاتیی کەناری عاج بوون.
هەروەها 57 کۆچبەری نایاسایی ڕزگارکراون و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ڕزگارکردنی ئەو 30 کۆچبەرە ونبووە.
بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٤ هەزار کۆچبەری نایاسایی لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە لیبیا و تونسەوە بۆ ئیتاڵیا لە دەریادا گیانیان لەدەستداوە یان دیارنەماون.
گوڵان: سەردار خەلیل