خەونی حوشتری فاشیزمەكانی عێراق بەرامبەر بە كوردستان هەرگیز نایەتەدی
لاپەرەكانی مێژوو گەواهیدەری ئەو راستییەن كە مامەڵەی عێراق هەمیشە لەگەڵ گەلی كورد بە شێوەی پلەدوو و سێی و چوار بووە و هەرگیز وەك ئەوەی خۆیان دەڵێن هاوڵاتیەكی عێراقی پلەیەك نەبووە ، بەتایبەت كە سەدەیەكە جگە لەوەی دوور لە ویستی خۆی خاكی بە دەوڵەتێكی ساختەی بێ بناغەی وەك عێراقەوە لكێنراوە بە ئێستاشەوە لە بەرامبەر هیچ ڕژێمێكی بەغدا نەماوە كە بە ئاگروئاسن و فڕۆكە ومووشەك وتیرۆر وئەنفال و كیمیابارانكردن هەوڵی قڕكردن و سڕینەوە ولەناوبردنی كوردوكوردستانی نادابێت ، لەگەڵ ئەوەشدا گەلی كورد زۆر مرۆڤدۆستان و لۆژیكانە هەوڵی داوە وەك دوو نەتەوە و دراوسێی بە ئاشتیانە بە مافەرەواكانی بگات و بژێت .
لەوەش سەیروسەمەرەتر ئەو راستییەیە كە ئەو قەوارە و دەستكەوتانەی كە ئەمڕۆی پەرلەمان و حكوومەت و قەوارەی هەرێمی كوردستانە و بەخۆین و گیانی سەدەیەك قوربانیدان و شۆڕش و خەبات بەدەستهاتوون و رەوایی لە گەلی كوردستان وەڕگرتووە و لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیی متمانەپێكراو و یاساییە ، بە هەوڵ وماندووبوونی خۆی پێشكەوتن و گەشەسەندنەكانی خۆی بەدەستهێناوە , بەڵام حكوومەتێكی عێراق كە لەلایەن كوردەوە متمانەی پێبەخشراوە و دروستكراوە لە سەر بنەمای فیدراڵی و دەستوور و هاوبەشی ئێستا خەریكە بە پاساو و بیانوو بە ناوی دادگا و بەڕێگەی گوشاری سیاسی و ئابوورییەوە خەونی نەهێشتنی قەوارەی هەرێم دەبینێت وچاوی پێهەڵنایەت ، ئەگەر لە ڕژێمەكانی پێشووتر وەك هاوڵاتییەكی پلە دوو و سێ و چوار مامەڵەیان لەگەڵ كرابێت ئەو لە سەردەمی ئێستای عێراقی دەستووری و فیدڕاڵیشدا مامەڵەكانی هیچ نەگۆڕاو و خەونی ژێر دەستكردن وجارێكی تر وەك پلەدوو و سێ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت
دەسەڵاتدارانی فاشیزمی لە عێراق بە روون و ئاشكرایی و رۆژی رووناك و لەبەرچاویی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی وزڵهێزانی جیهان ، جارێكی تر خەونی بە ناوەندكردن عێراق دەدەن و بەردەوام بە سیناریۆ و پیلانگێری شەڕ بە گەلی كورد دەفرۆشن و ئازاری دەدەن ، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان هیچ پاساوێكی نەهێشتۆتەوە و هەموو پابەندییە دەستوورییەكانی جێبەجێكردووە بە رامبەر بە عێراق ، بەڵام ئامانجی سەرەكیی عێراق نە نەوت و نە داهات و نە جێبەجێكردنی دەستوورە بەڵكو قەوارەی هەرێمی كوردستانە ،چونكە ئەگەر بەغدا رادەست دەكات بە دادگای نێودەوڵەتیی نێودەندگیری نێوان هەولێر وبەغدا بكات بزانێت كە چەندە كوردستان پابەندییە دەستوورییەكانی جێبەجێكردووە و لە بەرامبەریشدا روون دەبێتەوە كە عێراق چەندە بە ڕێگەی پیلان و دادگا و چەكی ئابوورییەوە پەڵاماری كوردستان بدات ، لە كاتێكدا فاشیزمەكانی بەغدا ئامانجیان روون ئەویش دژی هەموو گەشەسەندن و پێشكەوتن وسەربەستییەكی كوردستانن ، لەگەڵ ئەوەشدا فشارەكانیان بە مەبەستی دروستكردنی توڕەیی و ناڕەزایەتی گەلی كورد بەرامبەر نێوماڵی خۆیان ، بەتایبەت لە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومەتی كوردستان ،تا لەوڕێگەوە سەنگ و پێگەی قەوارەی هەرێم لاواز بكرێت ، بەتایبەت كە هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە ئارادەیە ، ئامانجیان ئەوەیە كاریگەری لە سەر هەستی نیشتیمانی و كوردپەوەری و بەشداریكردنی خەڵكی كوردستان لە هەڵبژاردنەكان دابنێنن.
لەكاتێكدا ، حكوومەتی كوردستان لە رابردوو و ئێستاشدا هەموو ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق هەر لە رادەستكردنی نەوت و داهاتە فیدڕاڵییەكان و لە گشت روویەكەوە جێبەجێكردووە ،بەڵام بڕینی ئەو پاساوانە عێراقی زیاتر توڕەكردووە و هیچی بۆ نەماوەتەوە جگە لەوەی بە زێهینیەتێكی فاشیزمانە مامەڵە لەگەڵ گەلی كوردستان بكات ،چونكە باش دەزانێت ئەو پیلانگێرییەشیان پووچەڵ بووە تا ڕێگری لە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان بگرێت ، بەتایبەت كە بەغدا پێی وابوو كە ڕێگریكردن لە هەناردەكردنی نەوتی كوردستان ، ئەو گەلی كورد دەگات بنبەست و كۆتایی بە ستراتیژی وزەی كوردستان دێت و ئیتر خەونە نەزۆكەكەیان كە بە ناوەندكردنی عێراقە لە گشت روویەكەوە دێتەدی .
ئەوەی لێرەدا ، جێگەی ئاماژەیە ، دەسەڵاتدارانی فاشیزمی عێراق ، نە پابەندی یاسای پەرلەمان لە بواری شایستەداراییەكانی كوردستان و نە پابەندی دەستووری هەمیشەین بۆ رەوانەكردنی مافی بوودجە و مووچەی كوردستان ، ئەوەی عێراق دەیكات پێشێڵكاری دەستوور و یاسایە واتا كۆتایی هێنان بە عێراقی فیدراڵی و دەستووری و هاوبەشی ، واتا مامەڵەكردنی هاوڵاتیی پلە دوو و سێی فاشیزمەكانی بەغدا لەگەڵ خەڵكی كوردستان ، لەو حاڵەتەدا بە پێی هەموو یاسا و ڕێسا و دەستووریش كاتێك عێراق پابەندی دەستوور نەبێت ئەوا كوردستان ناچار نییە ، بڕیارە تاكڕەویی و فاشیزیمیەكانی بەغدا كە مەرامەكەی روون و ئاشكرایە جێبەجێ بكات تا ئەو كاتەی یان دەسەڵاتدارانی عێراق دێنەوە سەر هۆش و مافەكانی گەلی كورد جێبەجێ دەكەن و هیچ پاساو بیانوویەك ناهێنەوە یانیش گەلی كورد و سەركردایەتییە ژیرانەكەی بەڕێگەی دیپلۆماسی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زڵهێزان و نەتەوەیەكگرتووەكان و دادگای نێودەوڵەتیی مافە دەستوورییەكانی بەدەست دێنێتەوە ،چونكە سەردەمی ژێردەستكردن وبەپلە دوو وسێ مامەڵەكردن لەگەڵ گەلی كورد بەسەر چووە .