بەهۆی وەرگەڕانی پاسێك لە مەکسیک 18 کۆچبەرگیانیان لەدەستدا

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێك لە مەکسیک 18 کۆچبەرگیانیان لەدەستدا

 

 

لەئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی کۆچبەرانی نایاسایی لە مەکسیک، ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی مەکسیک، پاسێک کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو لە ویلایەتی نایاریت لە ڕێگا دەرچووە و لە بەرزی ٤٠ مەترەوە هەڵدێراوە  و بەهۆیەوە ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕووداوەکە بەهۆی ئەوەوە ڕوویداوە کە شۆفێری پاسەکە خەوی لێكەوتووە و  دوای ئەم ڕووداوە پۆلیس شۆفێرەكەی دەستبەسەر کردووە.

هەروەها ئەم پاسە لە مەکسیکۆ سیتیەوە بەرەو ویلایەتی باخای کالیفۆرنیا گەشتی دەکرد.

کۆچبەرە نایاساییەکانی ئەم پاسە هاووڵاتی وڵاتانی ئەفریقا و هیندستان و کۆماری دۆمینیکان بوون.

دەوترێت مەبەستی ئەو کەسانە گەیشتنیان بە ئەمریکا بووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top