پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ٤١ کۆچبەریان لە دەریادا ڕزگار کرد

پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ٤١ کۆچبەریان لە دەریادا ڕزگار کرد

 

پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ڕزگارکردنی زیاتر لە 40 کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکەی ڕاگەیاند و یۆنانیش تۆمەتبار دەکات بەوەی بەزۆر دەیانگەڕێنێتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی « ئەنادۆڵ (AA) »، پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ڕۆژی دووشەممە ٤١ کۆچبەری نایاساییان لە نزیک کەنارەکانی شاری « ئەیواجیک » لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای چناق قەڵا لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ڕزگار کردووە.

پەیامنێری ئەنادۆڵ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا زانیارییان لەبارەی بوونی بەلەمێک پێگەیشتووە کە کۆچبەرانی نایاسایی لە کەناراوەکانی شاری ئەیواجیک هەڵگرتبوو، دواتر بەلەمێکیان نارد بۆ ڕزگارکردنیان.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کۆچبەرانەی ئاماژەیان پێکراوە، کە ڕەگەزنامەی ئەفغانستانیان هەیە، لەلایەن هێزەکانی یۆنان بەرەو ئاوە خاکییەکانی تورکیا بردراون و دوای ڕزگارکردنیان لە دەریا لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ، ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان گیراوەتە بەر و ڕادەستی سەنتەری گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی بیانی لە ئەیواچیک کران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top