کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە کەنەدا و ٦ کەس گیانیان لەدەستدا

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە کەنەدا و ٦ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

 

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری تاک بزوێنەر لە ناوچەی شاخاوی ڕۆژئاوای شاری کالگاری پایتەختی کەنەدا، ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

فڕۆکەیەکی تاک بزوێنەری Piper PA-32 کە شەش سەرنشینی تێدابوو لە ناوچە شاخاوییەکانی کاناناسکیس لە ڕۆژئاوای شاری کالگاری کەوتە خوارەوە.

لەو فڕۆکەیەدا کە لە فڕۆکەخانەی سپرینگبانکی نزیک کالگاری بەڕێکەوتبوو بۆ شاری سالمۆن ئارم لە کەنەدا، شەش کەس لەنێویاندا فڕۆکەوانێک گیانیان لەدەستدا.

کاربەدەستان دەڵێن: پاشماوەی فڕۆكەکە دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە سەبارەت بەم ڕووداوە بەردەوامە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top