وەبەرهێنانی ئەڵمانیا بە بڕی ٢٠ ملیار یۆرۆ بۆ دابینکردنی تەقەمەنی بۆ سوپا
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئامانجی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنانی ٢٠ ملیار یۆرۆ لە ٨ ساڵی داهاتوودا بۆ دابینکردنی تەقەمەنی بۆ سوپا ڕاگەیاند.
بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ گۆڤاری سپیگل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە هەشت ساڵی داهاتوودا 20 ملیار یۆرۆ وەبەرهێنان دەکات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی سوپای ئەڵمانیا لە بواری تەقەمەنیدا.
بە گوتەی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، دابینکردنی تەقەمەنی سەربازی یەکێکە لە کارە گرنگەکانی بەرلین. وەزیری بەرگری ئەڵمانیا هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە ئەگەر چەكی پێویست نەبێت، ئەوا مۆدێرنترین چەکی سەربازی بەبێ بەکارهێنان دەمێنێتەوە.
میدیاکانی ئەڵمانیا پێشتر بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک سەبارەت بە نەبوونی تەقەمەنی پێویست لە کۆگاکانی سوپای ئەو وڵاتەدا سەبارەت بەم بابەتەهۆشدارییان دابوو.
گوڵان: سەردار خەلیل