ئاشناكردنی هاووڵاتیان بە پێكهاتەكانی دەستەی ژینگە
دەستەی ژینگە، دەستەیەكی چاودێریی و هەماهەنگیی ژینگەییە و كار دەكات لەسەر:
هەڵسەنگاندنی كاریگەرییە ژینگەییەكان و پرسی ڕەزامەندیدان و چاودێریكردن.
هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەت و دەستە جێبەجێكارەكان.
بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی.
ئامانجەكان: پاراستن، چاككردن، گەشەپێدانی بەردەوام.
هۆكار و ئامرازەكان: هۆشیاری، یاسا، تەكنۆلۆژیای نوێ.
بەپێی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2008ی پاراستن و چاككردنی ژینگە و یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2010ی دەستەی ژینگە، دەستە لەم فەرمانگە و بەش و هۆبانەی لای خوارەوە پێكدێت:
یەكەم: پێكهاتەی دیوانی دەستە:
1 - فەرمانگەی كاروباری هونەری.
2 - فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی و یاسایی.
3 - فەرمانگەی هۆشیاركردنەوەی ژینگەیی و ڕاگەیاندن.
4- بەشی پەیوەندییەكان.
5- بەشی دڵنیایی جۆریی.
6- بەشی سندوقی ژینگە.
7 - بەشی وردبینی.
8- نووسینگەی سەرۆكی دەستە.
9- ئەنجومەنی پاراستن و چاككردنی ژینگە.
دووەم: پێكهاتەكانی بەستراو بە دەستەی ژینگەوە:
فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای هەولێر.
فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی.
فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای دهۆك.
فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای هەڵەبجە.
فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.
فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.
فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (بەڕێوەبەر و باڵەخانەی هەیە و لە قۆناغی دانانی ستافی فەرمانگەدایە).
فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ (بڕیاری دامەزراندنی دەرچووە و لە قۆناغی پێكهێناندایە).
+ فەرمانگەی كاروباری هونەری، ئەركەكانی لە ڕێگەی ئەم پێكهاتانەی لای خوارەوە ئەنجام دەدات:
1- بەشی پڕۆژەكان و هەڵسەنگاندنی كاریگەریی ژینگەیی: (هۆبەی ئاماری ژینگەیی هەیە).
2- بەشی ژینگەی شارستانی: (هۆبەی بەڕێوەبردنی پاشماوەكانی هەیە).
3- بەشی ژینگەی سرووشتی: (هۆبەی پاراستنە سرووشتییەكانی هەیە).
4- بەشی گۆڕانكاریی كەش وهەوا: (هۆبەی ئۆزۆن و خۆگونجاندن و كەمكردنەوەی هەیە).
5- بەشی خۆپاراستن لە تیشك.
6- بەشی تاقیگەكان.
فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی و یاسایی ئەركەكانی لە ڕێگەی ئەم پێكهاتانەی لای خوارەوە ئەنجام دەدات:
أ-بەشی كارگێڕی و خۆیەتی: كە ئەم هۆبانەی هەیە:
1- هۆبەی میلاكات.
2- هۆبەی دۆسیەكان.
3- هۆبەی ئای تی.
4- هۆبەی هاتوو، دەرچوو.
5- هۆبەی پرسگە.
ب- بەشی پلان: كە ئەم هۆبەیەی هەیە:
1- هۆبەی پڕۆژەكان.
ج- بەشی ژمێریاری.
د- بەشی یاسایی.
ه- بەشی خزمەتگوزاری.
فەرمانگەی هۆشیاركردنەوەی ژینگەیی و ڕاگەیاندن ئەركەكانی لە ڕێگەی ئەم پێكهاتانەی لای خوارەوە ئەنجام دەدات:
یەكەم: بەشی هۆشیاری: ئەم هۆبانەی هەیە:
1- هۆبەی هۆشیاریی پەروەردەیی.
2- هۆبەی هۆشیاریی جەماوەری.
دووەم: بەشی ڕاگەیاندن: ئەم هۆبانەی هەیە:
1- هۆبەی سایت.
2- هۆبەی فۆتۆ و بۆنەكان.
+ ئەم بەشانە ڕاستەوخۆ بە سەرۆكی دەستەوە پەیوەستە و ئەم كارانەی لای خوارەوە ئەنجام دەدەن:
بەشی پەیوەندییەكان.
بەشی دڵنیایی جۆری.
بەشی سندوقی ژینگە.
بەشی وردبینی.
نووسینگەی سەرۆكی دەستە.
ئەنجومەنی پاراستن و چاككردنی ژینگە.
+ فەرمانگەكانی ژینگە لە پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆكان كارەكانیان لە ڕێگەی ئەم هۆبانەی لای خوارەوە ئەنجام دەدەن:
أ-هۆبەی كارگێڕی و خۆیەتی.
ب- هۆبەی ژمێریاری.
ج- هۆبەی یاسایی.
د- هۆبەی پلان.
ه- هۆبەی ئای تی.
و- هۆبەی وردبینی.
ز- هۆبەی خزمەتگوزاری.
ح- هۆبەی پڕۆژەكان و ئی ئای ئەی.
گ- هۆبەی ژینگەی شارستانی.
ی- هۆبەی گۆڕانكاریی كەش و هەوا و ژینگەی سرووشتی.
ك- هۆبەی پشكنین و چاودێری.
ل- هۆبەی خۆپاراستن لە تیشك.
م- هۆبەی تاقیگە.
ن- هۆبەی هۆشیاری و ڕاگەیاندن.