تەنگژەى ئاو؟؟

تەنگژەى ئاو؟؟

لەسەرجەم وڵاتانى جیهاندا ، تەنگژەى وشکە ساڵى سەرى هەڵداوە ، بە تایبەتى لە وڵاتانى ڕوژهەلاتى ناوەراستدا کاریگەرییە نەرینییەکانى دژوارترن ، لە خواروى عێراق سەدان گوند و شاروچکە لە تەنگەزارى نەبونى ئاودا سەرگەردانن ، تەنانەت هەر دوو روبارى (دیجلەو فورات) لە ئەنجامى کەم ئاوی و پیسبونیان بە پاشەڕووەکان ، لە ئاستێکى مەترسیدارو نەشیاودان تا ئەو رادەیەى نەتوانرێت بۆ کارو بارى ژیان لە چەندین شوێندا بەکاربهێنرێت . جێگاى دەستخۆشییە وەکو بەرپرسیارەتى حکومەت بەرامبەر ئەم تەنگژە ژیارییە و، لە چوارچیوەى کارنامەى کابینەى نویەمى حکومەتدا ، گرنگییەکى پلانرێژکراو دراوە بە چونیەتى ڕووبەروبونەوەى گرفتى کەمئاوى و دۆزینەوەى ڕێگاى چارەسەرى زانستى ، کە خوى لە دروستکردنى چەندین (بەربەستى ) مامناوەندو بچوکدا دەبینێتەوە وەک : بەربەستەکانى : سماقوڵی ، خنس ، شێلادزێ و چەندین شوێنى دیکە ،هەروەها نوژەنکردنەوەو پتەوترکردنەوەى بەربەستە گەورەکانى (دوکان ، دەربەندیخان و دهۆک ) وهەروها چەندین بوندى گلدانەوەى ئاو لە سنورى هەر چوار پارێزگاکانى هەرێمى کوردستاندا دروستکراون ، بەلکو کارى باشکراوە لە بوارى سودوەرگرتن لە بەربەستى (موسڵ) بە تایبەتى بۆ پروژەکانى ئاوى (فایدە و پالپشتیکردنى پروژەى ئاوى دهۆک ) .لە لایەکى دیکەوە لە ڕیگاى هەردوو وەزارەتى کشت و کاڵ و شارەوانییەوە ، بەرێنمایی تایبەت هانى جوتیاران ، پیشەوەران و خاوەنى کارگەکان دەدرێت بۆ بەکارهێنانى شێوازى سەردەمیانەى ئابورى ئاو لە کارەکانیاندا .
ئەم هەنگاوانانە ، هەنگاوى پێویست و بەجێن بۆ بەهیزکردنى ژێرخانى ئابورى هەرێمى کوردستان ،چونکە ئاو سەرچاوەى ژیانە و بنەمایەکى هەرە گەورەى بوژانەوەى ئابورییە ، زانراوە هەر چەند ژێرخانى ئابورى بە هێزبکرێت، بوارەکانى سەرخان لە گەشەکردن و پەرەپێدانى چونایەتیدا دەبن و لە ئەنجامدا ژیان و گوزەران ڕوو لە ئاسایش وئاسودەیی دەکەن .

Top