ئیسرائیل ٢٥ فڕۆکەی جەنگی جۆری F-35  لە ئەمریکا دەکڕێت

ئیسرائیل ٢٥ فڕۆکەی جەنگی جۆری F-35  لە ئەمریکا دەکڕێت

 

 

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ٢٥ فڕۆکەی جەنگی لە جۆری F-35  لە ئەمریکا دەکڕێت.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تەلئەبیب ڕەزامەندی لەسەر کڕینی 25 فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 لە ئەمریکا بە بەهای 3 ملیار دۆلار ڕاگەیاند.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: تێچووی ئەم فڕۆکانە لە پاکێجی هاوکاری بەرگریدا دەگرێتەوە کە ئیسرائیل لە ئەمریکاوە وەریگرتووە.

بەم شێوەیە ژمارەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ٣٥ لە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ ٧٥ فڕۆکە زیاد دەکات.

لە ماوەی سەرۆکایەتی باراک ئۆبامادا ئەمریکا بەڵێنی دا کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢٨ ، ٣٨ ملیار دۆلار هاوکاری دارایی پێشکەشی تەلئەبیب بکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top