پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ٨٤ کۆچبەری ئەفغانی لە دەریادا ڕزگار کرد

پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ٨٤ کۆچبەری ئەفغانی لە دەریادا ڕزگار کرد

 

 

 

پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ڕزگارکردنی زیاتر لە 80 کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکەی ڕاگەیاند و یۆنانیشی تۆمەتبارکرد بەوەی كە بەزۆر دەیانگەڕێنێتەوە.

هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا دوێنێ یەکشەممە 84 کۆچبەری نایاساییان ڕزگارکردووە لە نزیک کەنارەکانی شاری « ئایواجیک » لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای چناق قەڵا لە ڕۆژئاوای…ئەم وڵاتە .

هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی وڵاتەکە بەلەمێكیان بینیوە کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی شاری ئایواچیک دوای ئەوە سێ بەلەمی پاسەوانی کەناراوەکان ڕەوانە کران بۆ ڕزگارکردنیان.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کۆچبەرانەی ئاماژەیان پێکراوە، کە ڕەگەزنامەی ئەفغانستانیان هەیە، لەلایەن هێزە یۆنانییەکانەوە بەرەو ئاوە خاکییەکانی تورکیا بردراون و دوای ڕزگارکردنیان، ڕادەستی ناوەندی گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی بیانی لە ئایواجیک کران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top