بەهۆی نقوم بوونی بەلەمێک کە پەنابەرانی هەڵگرتبوو 2 كەس گیانیان لەدەستدا و 37 بێسەروشوێن بوون

بەهۆی نقوم بوونی بەلەمێک کە پەنابەرانی هەڵگرتبوو 2 كەس گیانیان لەدەستدا و 37 بێسەروشوێن بوون

 

 

لە ئەنجامی نقوم بوونی بەلەمێک کە پەنابەرانی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی دوورگەی قەناری، بەلایەنی کەم ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٧ کەسیش بێسەروشوێن بوون.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، بە پشتبەستن بە پاسەوانی کەناراوەکانی دوورگەی قەناری ، ئەم بەلەمە بە دووری ٤٠ میل لە سەحرای ڕۆژئاوا و ٨٠ میل لە گران کاناریاوە لە ڕێگادابووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ٢٤ سەرنشینی ئەم بەلەمە لە مەترسیی خنكان ڕزگار کراون.

ڕێکخراوێکی مرۆیی ئیسپانیا بە ناوی  "کارمیناندۆ فرۆنتراس" ڕایگەیاند پێدەچێت ئەو کەسانەی بێسەروشوێن بوون گیانیان لەدەستدابێت، لە ئەنجامدا 39 کەس لەو کارەساتەدا گیانیان لەدەستداوە، كەلە نێویاندا چوار ژن و منداڵێک هەیە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top