خولی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت بەڕێوەچوو
.
بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی مامۆستا
(لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر , بەیاوەری بەڕێوەبەری خوێندنی نائاسایی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر , بەهاوکاری ڕێکخراوی میدیای پزیشکی, خولێکی تایبەت بە مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت بەڕێوەچوو.
جێیی ئاماژەیە, خولەکە بەسەر چەند گروپێک دابەش کراوە و هەرگرووپێک بۆ ماوەی یەک هەفتە بەشدار دەبن و ماوەی چوار هەفتە دەخایەنێت و بۆ ئەمڕۆش لە باخچەی منداڵانی ژوان بەڕێوەچوو , دواتر بوار بەمامۆستایان تر دەدریت کەبەشداربن لە خولەکە ئەمەش گرنگی زیاتر و ئاشنا بوون و ئەزموونی زیاتر و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان لەپەروەردەی تایبەت نیشان دەدات , لەلایەن خۆشییەوە , بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگی ڕێکخراوی ناوبراوی کرد بۆ بەدەنگەوە هاتنیان بەتایبەت ئەم خولە کە خولی پەروەردەی تایەبەتە بەگرنگ وەسف کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن