کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکا لە سوریا؛ 22 سەرباز بریندار بوون

کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکا لە سوریا؛ 22 سەرباز بریندار بوون

 

 

لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە تا ئێستا هۆکارەکەی دیاری نەکراوە، 22 سەربازی ئەمریکی برینداربوون.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢٢ سەربازی ئەمریکا برینداربوون.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، سەربازە بریندارەکان چارەسەریان بۆ کراوە و 10 کەسیان گواستراونەتەوە بۆ "چاودێری تایبەت" لە دەرەوەی دامەزراوەی CENTCOM.

لە کاتێکدا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەم ڕووداوە بەردەوامە، تا ئێستا باس لەوە نەكراوە كە كەوتنەخوارەوەی ئەم هەلیکۆپتەرە خەلەلی فەنی بێت یان لایەنێك لێی بەرپرسیاربێت.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top