دۆزینەوەی تەرمی ٦ کەس لەسەر ڕێگایەکی شاخاوی

دۆزینەوەی تەرمی ٦ کەس لەسەر ڕێگایەکی شاخاوی

 

 

تەرمی شەش کەس لەسەر ڕێگایەکی شاخاوی لە ویلایەتی مۆرێلۆسی مەکسیک دۆزرایەوە.

تەرمی ٦ کەس كەلە نێویاندا ژنێکە لەسەر ڕێگای شاخاوی لە سانتا کلارا لە ویلایەتی مۆرێلۆسی مەکسیک دۆزرایەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی داواکاری گشتیی ئەو وڵاتە، بەهۆی شێواوی رووخساری تەرمەکان ناسینەوەیان ئاستەم بوو، بەرپرسانی پۆلیس پێیان وایە ئەو تەرمانە هی ئەو کەسانە بن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بێسەروشوێن بوون.

تەرمەكان دەست بەجێ گواستراونەتەوە بۆ پزیشكی داد، هەروەها داواکاری گشتیی مەکسیک لێکۆڵینەوەی لەم بوارەدا دەستپێکردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top