بەغدای خاتوو حەلیمە لەبەردەم ئایندەیەکی نادیاردایە

بەغدای خاتوو حەلیمە لەبەردەم ئایندەیەکی نادیاردایە


بەغدای ئێستا پێک دێیت لەو زنجیرە بریارانەی نێو بنمیچی دادگای فیدراڵی عێراق بەرامبەرهەرێمی کوردستان بە گشتی و هەولێربە تایبەتی تا ئەو بڕیارانەی لە دوای 16ی ئۆکتۆبەردراون . هەروا بەو بریارانەی
لەسەروبەندی پێکهێنانی حکوومەتەکەی شیاع سوودانیەوە تا دەگاتەی بڕیاری رۆژی 21-5 ی کە بریاری هەڵوەشاندنەوەی تەمەنی درێژکراوەی یەرلەمانی کوردستانە لەلایەک .
لەولاوەش لە بنمیچی پەرلەمانی عێراقەوە بە دەستکاری کردن وهەوڵدان بۆ چەسپاندنی ئیرادە ، لە پرۆژەی بودجە دا ، چ لە مادەی 13ولە هەمووان گرنگتریش مادەی 14 یە بە برگەکانییەوە ، سەرباری مادەکانی دی پرۆژەکە کە تەژییە لەگرفت وئاستەنگ نانەوە و گرتنە بەری رێ و شوێنی( یاسای گەڵەگایی زۆرینەی پەرلەمانی ) و وەلانانی هاوپەیمانی وشکاندنی وەعد وبەلێن و پێشێلکردنی هەموو جۆرە رێککەوتنێ ، بە رێککەوتنی هەولێرو بەغدای رۆژی 5ی نیسانی 2023 وە یش .
هەموو ئەمانە سەرەتای دارشتن وبەرنامە رێژین بۆلاوازکردن وکۆنترۆڵ کردن و لە قاڵبدانی دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هۆی ئەو بریارانەی لە ژێر هەردوو بنمیچی (دادگای فیدرالی وپەرلەمانی )دا لە بەغدای عێراقی تازە دراون و دەدرێن و لە نێو ئەو تەوەرە دەخوڵێنەوە کە ماوەی چەندین ساڵە رێک لەدوای پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا و دوای شکستیان لە پردێ وسحێلادایە . بەغدا لە بەغدای مالیکی وعەبادییەوە تا رۆژی ئەمرۆ، ئەوە هەر ئەوبەغدایە یە (بەغدای خاتوو حلیمە ،زوو زوو دەگەڕێتەوە سەر عاداتی قەدیمە ) و لەدەرفەتێک دەگەرێ تۆڵەی شکستی 16 ئۆکتۆبەر بکاتەوەو و گورزی کەمەر شکێن لە هەولێر بوەشێنێ و بەجیاکردنەوەی سلێمانی لە کوردستان قەوارەی هەرێمی کوردستان لاواز بکا و نیشتیمانی کوردان دوو لەت بکات .
ئەوەیان جوولەی ئێستای بەغدایە بەرامبەر ئایندەی هەرێمی کوردستاندا لەنێو( سەنگەری پەرلەمانی ودادگایی) دا چێنراون بەکۆمەڵێک تەونی پیلانگێڕی ناوخۆو دەرەکی بە ناوی ماددە و برگەی یاسایی دادگایی و پەرلەمانی خۆیان مەڵاس داوە .
لەکاتێکدا ، بەغدا خۆی لەبەردەم ئایندەیەکی نادیاردایە وئەو بنەمایانەی عێراقیان سەرلەنوێ لە دوای 2003وە بلەسەر نیاتناوەتەوە هەرەشەیان لەسەرە ، بە جۆرێ
ئەووڵاتەی ناوی عێراقی خاوەن سیادەو سەربەخۆییە ...!! لەژێر مەترسی دایە ..
چونکە زۆبەی بنەما دەستوورییەکان وەلانراون وبەجۆرێک هەژموون و دەسەڵاتی دەسەڵاتدارانی تاران بەسەر حکوومەت وپەرلەمان ودادگا وە لە بەغدا رۆژ بەرۆژ لە هەڵشاندایە و بۆکاتی یەکلایکردنەوەی پرسە گرنگ و هەستیارەکاندا هەردەبێ گوتاری تاران دوا قسە و بریاربێ .
عێراقیک ئەوە حاڵی بێ ورۆژ بەرۆژهێزە هاوپەیمانەکانی سەربە ئێران
لە بەغدا دەسەڵاتی تەواویان بەسەر پەرلەمان ودادگای فیدراڵی ودەسەڵاتی جێبەجێکاری- ئەنجوومەنی وەزیران دا زاڵ بێیت ، هەژموون و فشاری ئێرانی رۆژانە لە هەڵشاندابێ و وەک جەیک سۆلۆڤیان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا گوتەنی:
عێراق وێڕای ئەوەی سێیەمین گەورەترین وەبەرهێنەری نەوتە لە جیهاندا ئایندەی نادیارە و بەرەو داروخان دەچێ .
هەولێر 10-6-2023

Top