ته‌نها قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌ریایه‌ك خوێنی بۆ رژاوە
هه‌موو ئه‌و رووداو و پێشهاتانه‌ی كه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو چ له سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و چ له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كیی دژ به گه‌ل و قه‌واره‌ی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت و تا ئێستا ده‌یان پاساو و سیناریۆ له‌دژی جێبه‌جێكراوه به ئامانجگرتنی خودی كیانی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌وڵ و خه‌ونێكی نه‌یارانه بۆ نه‌هێشتنی وشه‌ڕی ئیراده‌یه له گه‌ڵ گه‌لێك كه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه و ئازادی و سه‌ربه‌ستی كاره‌سات و ماڵوێرانی نه‌ماوه له سه‌ر ده‌ستی ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق به ئێستاشه‌وه به سه‌ری نه‌هێنرێت
ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه له عێراق ده‌گوزه‌رێت ، درێژه‌پێده‌ری ئه‌و نه‌خشه و پیلانانه ئاماده‌كراوانه‌یه كه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كاری بۆ كراوه هه‌ر له سیاسه‌تی په‌راوێزخستن له نێو دامه‌زراوه‌كانی به‌غدا كه گه‌لی كورد بونیانته‌ری عێراقی نوێی فیدراڵی و هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگی بووه ، ئینجا بڕینی ماف و شایسته‌داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگره و گه‌لی كوردستان و خۆدزینه‌وه و له هه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه ئیداره‌یی هه‌رێم ، هه‌موو ئه‌و گوشارانه له‌كاتێكدا بووه كه هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه و جیهان له رووی سیاسی و سه‌ربازی وئابووری ودارایی به‌ره‌وشێكی هه‌ستیاردا گوزه‌ری كردووه و عێراق ئه‌و ده‌رفاتانه‌ی قۆستۆته‌وه بۆ گۆشه‌گیركردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی له رووی سیاسی وئابووری و دیپلۆماسی و هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له‌رووی ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ناوێتی .
ده‌مهه‌وێت بڵێم ، كه ئه‌وه‌ی گوزه‌راوه و ده‌گوزه‌ڕێت ، درێژه‌پێده‌ری ئه‌م پیلان وبه‌رنامه‌یه كه شۆڤێنی و نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه خه‌ونی پێوه‌ده‌بینن ، پرسه‌كه زۆر گه‌وره‌تره له دژایه‌تی كردنی ماف و شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یانیش پاشكه‌وتی مووچه و پرسی به جیاوازدانی پشكی پارێزگایه‌ك ، به‌ڵكو مه‌رامی سه‌ره‌كیی له‌رزۆككردن ودروستكردنی لێكترازان و ئینجا لاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه ، كه به‌شێكی زۆر له‌وانه كه خۆیان به نوێنه‌ری گه‌لی كورد ده‌زانن و له جیاتی هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌و هه‌ڵطری ڕق و كینه و به‌رژوه‌ندی شه‌خسی و حیزبین و خوێندنه‌وه لاوازیان بۆ ئه‌و پیلانگێرییانه دژ به هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ری هه‌یه ، ئه‌و جۆره نوێنه‌ره كوردانه هه‌موو ئه‌و مادده ده‌ستووری و شكۆی نیشتیمانه‌كه‌ی و خاكه له بیرچۆته‌وه و نازانێت چ زیانێك به گه‌لی كورد وقه‌واره‌كه‌ی ده‌گه‌ێنێت ، نازانێت هۆكاری پاشكه‌وتی مووچه و بڕینی ماف و شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه بووه و ناچاری بووه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه له‌ترسی حیزبه‌كه‌ی و چه‌ند به‌رژوه‌ندییه‌كی شه‌خسی ببێته هاوده‌نگی دوژمنان ونه‌یاران ، به‌ڵام نابێت ئه‌و راستییه‌ش له بیربكه‌ین كه ئه‌م قه‌واره‌یه به خێروبێری كه‌س نه‌هاتۆته به‌رهه‌م و ره‌وایه‌تیی له ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی پێشوو و ئێستا وه‌رنه‌گڕتووه به‌ڵكو شه‌رعییه‌تی له گه‌لی كورد ،بویه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێم به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌ستوری عێڕاق داده‌نرێ كه ئه‌ویش كوتایی سیسته‌می فیدڕالی یه، ئه‌مه‌ش دژی بیری سیاسی و یاسایی خه‌ڵكی عێڕاقه كه له ناو ده‌ستور جێگیر بووه، كه‌واته هیچ هێزێكی یاسایی ناتوانێ هه‌رێمی كۆردستان هه‌ڵوه‌شێنێ چونكه شه‌رعیه‌تی ده‌ستوری هه‌یه وشه‌رعیه‌تی سیاسیش هه‌یه به‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی سیاسی له سه‌رده‌می ئوپوزسیونی عێڕاقی و پێش نووسینی ده‌ستور له‌سه‌ری كراوه، ئه‌مه جگه له شه‌رعیه‌تی شوڕشگێری كه سه‌دان هه‌زار شه‌هید و ده‌یان ساڵی خه‌باتی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یی له پێناو ئه‌م قه‌واره‌یه‌وه بووه. پرسی كورد و مافه‌ره‌واكانی خێركردن نییه به‌ڵكو تا ئه‌و كاته‌ی كه كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری له نێو چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵییه پێوسته گه‌لی كورد وه‌ك هاوبه‌شی راسته‌قینه بێت و ئه‌زموونی رابردووش ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه كه به‌كارهێنانی لۆژیكی پیلانگێری و ئاگر وئاسن ته‌نها ماڵوێرانی لێكه‌وتۆته‌وه و گه‌لی كورد هه‌رگیز ئاماده‌یه بۆ هیچ دوژمن وداگیركه‌رێك سازش له سه‌ر مافه‌ره‌واكانی بكات ..