بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکی پەنابەران نۆ کەس خنکان
ژمارەی قوربانیانی وەرگەڕانی بەلەمێکی هەڵگری پەنابەران لە کەناراوەکانی دوورگەی میکۆنۆس کە ڕۆژی ڕابردوو ڕوویدا، بۆ ٩ کەس زیادی کرد.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی یۆنان، تا ئێستا ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٧ کەسیان ژنن و لە کۆی ١٧ سەرنشینەکە ٢ کەسیان ڕزگارکراون.
ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ دۆزینەوەی سەرنشینانی دیکە بەردەوامە، هەروەها تا ئێستا هۆکاری وەرگەڕانی ئەم بەلەمە نەزانراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل