سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان : به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له ده‌ستكارى و گۆڕانكارى له‌و بڕگانه‌ى پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى عێراق ده‌ڕوانين
به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له ده‌ستكارى و گۆڕانكارى له‌و بڕگانه‌ى پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى عێراق ده‌ڕوانين كه په‌يوه‌ندييان به مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌يه و يه‌كجارى ڕه‌تيان ده‌كه‌ينه‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه دروستكردنى به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ياساى بودجه كه هه‌موو عێراقييه‌كان به ئومێده‌وه چاويان لێيه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵى داهاتوو په‌سه‌ند بكرێت.
پابه‌ندى به ڕێككه‌وتنى سياسيى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ته‌وه، بنه‌ماى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى عێراق و هه‌نگاوى دروسته به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانى. بازدان به‌سه‌ر لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتنه‌كاندا و هه‌وڵدان بۆ پێشێلكردنى مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، مامه‌ڵه‌يه‌كى ته‌واو ناكۆكه له‌گه‌ڵ به‌رپرسياريه‌تيى نيشتمانيدا و جگه له نائومێدى و ئاڵۆزكردنى سه‌قامگيريى دۆخى سياسيى وڵات، هيچى ديكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه و زيان به ته‌واوى عێراق ده‌گه‌يه‌نێت.
ڕابردوو و ئه‌زموونه‌كان سه‌لماندوويانه كه مامه‌ڵه‌كردن به لۆژيكى هێز و زۆرينه و كه‌مينه و پێشێلكردنى ماف و شايسته‌كانى پێكهاته‌كانى عێراق، هيچ كاتێك ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ وڵات نه‌هێناوه و ناهێنێت، بۆيه داوا له هه‌موو لايه‌ك و به‌تايبه‌تى لايه‌نه‌كانى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ين، پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كان بن و هه‌موومان له ئاستى به‌رپرسياريه‌تيدا ڕه‌فتار بكه‌ين، لايه‌نه كوردستانييه‌كانيش ده‌بێ يه‌كڕيز و ته‌با به‌رگرى له مافه ده‌ستوورييه‌كانمان بكه‌ن.
دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كانه و ئه‌زموونى چه‌ند مانگى ڕابردووى پێكه‌وه‌كاركردن و لێكگه‌يشتن و ته‌بايى له‌نێوان هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كاندا و كاركردن به ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى فيدراڵى، مايه‌ى خۆشحاڵيى گه‌لى عێراق و دۆسته‌كانى بوو، بۆيه ده‌بێ بره‌و به‌و ئاراسته‌يه بدرێت و ڕێگه نه‌درێت كه‌سانێك ببنه هۆى به‌لاڕێدابردنى ڕێككه‌وتنه‌كان و ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/5/26