بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ ئەندامانی لێژنەی ئەزموونی کۆبۆوە

بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ ئەندامانی لێژنەی ئەزموونی کۆبۆوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١-٥-٢٠٢٣ مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر , و بەئامادەبوونی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بۆکاروباری تەکنیکی و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و هەریەک لە بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی تەکنیکی و بەرپرسی ئەزموونەکان , لەگەڵ ئەندامانی لێژنەی ئەزموونی کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و بەرپرسی هۆبەی ئەزموونەکان کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا قسەکانی بەڕێوەبەری گشتی ، لەسەر وادە و دەستپێکی ئەزموونەکان لە داهاتوو و لە ڕابردوو دوا ، هەوەها دەستنیشانکرنی هەڵەکانی ڕابردوو لە کاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەکان , ووتیشی دەمانەوێ زیاتر ڕێگری بکەین لە نەهێشتی ئەو بەربەستانەی کە دێنەبەر دەم پڕۆسەکە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ نەهێشتی گزی , دواتر ڕووی کردە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان کە ئەندامن لە لێژنەی ئەزموونی و ووتی, ئێوەش دەبێت هۆشیارتر مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەکە بکرێت بەهاوکاری سەرپەرشتیاران و چاودێرانی هۆڵی ئەزموونی , چونکە پرۆسەی ئەزموونەکان پڕۆسەیەکی هەستیارە زیاتر پێویستی بە چاودێریکردنە ، چاودێری و گرنگی دانتان بەو پڕۆسەیە بە گرنگ دەزانم و هەموو لایەکتان درێخیتان نەکردووە لە ڕاپەڕاندنی پڕۆسەکە بەگشتی , لەکۆتایی قسەکانیدا هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

Top