بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە مەکسیک 26 کەس گیانیان لەدەستدا

بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە مەکسیک 26 کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەهۆی پێکدادانی مینی پاسێک لەگەڵ بارهەڵگرێک لە مەکسیک، ٢٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئاماری دەسەڵاتدارانی خۆجێیی مەکسیک، بەهۆی پێکدادانی مینی پاسێک لەگەڵ بارهەڵگرێکی باری قورس لە ویلایەتی تامالیپاس،  ٢٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دوای ئەم ڕووداوە ئاگر کەوتۆتەوە.

هەروەها بە زووترین كات تیمەكانی فریاكەوتن و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە كەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە.

دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ڕایانگەیاند، کە هۆکاری ڕووداوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە مەکسیک لەم ساڵانەی دواییدا زیادیان کردووە، بەزۆری بەهۆی خێرایی زۆر، خراپی بارودۆخی ئۆتۆمبێل یان ماندووبوونی شۆفێرەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە مەکسیک 26 کەس گیانیان لەدەستدا
Top