سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی عەونی دەکات

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی عەونی دەکات


ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 9ی ئایاری 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە بەڕێز عەلی عەونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراو و باوکی بەڕێزیان خوالێخۆشبوو (عەونی نیعمەت).
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی ،هاوخەمی خۆی گەیاندە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو، و هیوای خواست یەزدانی دلۆڤان ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

Top