دۆزینەوەی تەرمی ٢١٠ کۆچبەری نایاسایی لە ماوەی ٩ ڕۆژدا

دۆزینەوەی تەرمی ٢١٠ کۆچبەری نایاسایی لە ماوەی ٩ ڕۆژدا

هێزی دەریایی تونس لە نێوان ١٨ بۆ ٢٧ی نیسان تەرمی ٢١٠ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی ئەم وڵاتە دۆزیوەتەوە.

حسام الدین ئەلجبابلی، وتەبێژی پاسەوانی نیشتمانیی تونس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزی دەریایی وڵاتەکەی تەرمی ٢١٠ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی شارەکانی سەفاقس، وەقرقنە و ئەلمەهدیە لە نێوان ١٨ بۆ ٢٧ی نیسان دۆزیوەتەوە .

لەم بەیاننامەیەدا زانیاریی لەبارەی ناسنامەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانە نەخستەڕوو، بەڵام ڕوونی کردەوە کە ئەو کەسانە خەڵکی وڵاتانی ئەفریقیان .

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەنسا، بە پشتبەستن بە داتای وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا، لە ماوەی ساڵی 2022دا نزیکەی 9 هەزار کۆچبەر لە ڕێگەی دەریاوە چوونەتە ئەم وڵاتە و ئەم ژمارەیەش لە 4 مانگی یەکەمی ساڵی 2023دا 36 هەزار و 600 کەسی تێپەڕاندووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top