تەرمی ٣١ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی تونس دۆزرایەوە

تەرمی ٣١ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی تونس دۆزرایەوە

 

 

پاسەوانی نیشتمانی تونس ڕایگەیاند، تەرمی 31 کۆچبەری نایاسایی دۆزراونەتەوە، کە بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیان لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە.

حسام الدین ئەلجبابلی وتەبێژی پاسەوانی نیشتیمانی تونس، لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند، تەرمی 31 کۆچبەری نایاسایی کە دوو منداڵیشیان لەگەڵدایە، بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیان لە کەنارەکانی پارێزگاکانی سەفاقس، ئەلمەهدیە و قابێس لە دەریای ناوەڕاست، گیانیان لەدەسداوە، لە ئاوەکە دەرهێنراون.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، كە ئەو کۆچبەرە نایاساییانە هاووڵاتی وڵاتانی ئەفریقا بوون.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی تونس توانیان ١٨٦ کۆچبەری نایاسایی کە هاووڵاتی وڵاتانی ئەفریقا بوون لە مەترسی خنکان ڕزگار بکات.

وڵاتانی باکووری ئەفریقا وەک تونس و لیبیا و مەغریب وەک خاڵی ڕۆشتن بۆ کۆچبەرانی نایاسایی بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاردەهێنرێن بەهۆی نزیکییان لە دەریای ناوەڕاست.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top