پەیامی مسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ساڵیادی گۆڤاری گوڵان: گۆڤاری گوڵان ڕۆڵێکی گرنگ و دیاری هەیە لە پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و دەسکەوتە نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان
بهبۆنهی تێپهربوونی 29 ساڵ بهسهر دهرچوونی یهكهم ژمارهی گوڵاندا، بهرێز مسرور بارزانی جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سهنووسهر و دهستهی نووسهران و تهواوی كارمهندانی گوڵان كردووه كه ئهمه دهقهكهیهتی:
بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان
بەبۆنەی (29)مین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای پێشکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم .
گوڤاری گوڵان، وێڕای بەجێگەیاندنی پەیامە پیشەییەکەی لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی هەواڵ و زانیاری ڕاست و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و خزمەتکردنی زمان و کولتووری کوردی و بوونی بە سەکۆیەک بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لە نێوان نووسەران و توێژەرانی کورد و بیانی ، لە هەمانکاتدا، ڕۆڵێکی گرنگ و دیاریشی هەیە لە پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و دەسکەوتە نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان .
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و ئومێدی پێشڤەچوونی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
22/4/ 2023