(دژایه‌تی نه‌كردنی پارتی خزمه‌تێكه‌ لایه‌نه‌ سیاسه‌ لۆكاڵیه‌كان به‌خۆیانی بكه‌ن)

(دژایه‌تی نه‌كردنی پارتی خزمه‌تێكه‌ لایه‌نه‌ سیاسه‌ لۆكاڵیه‌كان به‌خۆیانی بكه‌ن)

 

#احمد_گلی

سیاسه‌ت ده‌ریایه‌, زۆر له‌وه‌ فراوانترو قوڵتره‌ هه‌ندێك كه‌م ئه‌زموونی و كاڵفامی یه‌كێتی و به‌كرێگیراوانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ بتوانن شیكردنه‌وه‌ی بكه‌ن, ڕێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ده‌ستی كاك "مه‌سرور بارزانی" ڕێكه‌وتنێكی گرنگ و مێژووییه‌ بۆ گه‌لی كوردو ده‌بێته‌ ڤاكته‌ری بوژانه‌وه‌و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو كوردستانیان.

له‌خاڵه‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا نه‌نوسراوه‌ "پرس و ڕا به‌یه‌كێتی و به‌كرێگیراوه‌كان كراوه, كه‌چه‌ندین ساڵه‌ خۆیان ده‌چه‌مێنن و خیانه‌ت له‌ گه‌ل و خاك و نشتیمانه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و خزمه‌ت به‌نه‌یارانی كوردستان ده‌كه‌ن " ‌
نه‌نوسراوه‌ ڕێكه‌وتنێكی "زۆره‌ مللێیه‌"
ئه‌مه‌ "ڕێكه‌وتنه‌ - اتفاقیة"
چه‌ندخاڵێكی گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی كوردستانی تێدایه‌, ئه‌م خاڵانه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌پرۆژه‌یاسایی بووجه‌ی عێراق جێگیركراوه‌‌, دوایی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ یاسایی بووجه‌, ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و كار به‌پرۆژه‌یاسایی بووجه‌ ده‌كرێت كه‌هه‌مان خاڵه‌كانی رێكه‌وتنی ئێستاو چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ی گرنگتری تێدا جێگیركراوه له‌به‌رژه‌وه‌نی كورد و هاوڵاتیانی كوردستان‌.

روونه‌ هه‌ندێ كاڵفام و نه‌زانی یه‌كێتی و به‌كرێگیروانی ناوخۆیی, پیشه‌یان كه‌م نرخاندنی ده‌ستكه‌وته‌ گرنگ و مێژووییه‌كانه كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گه‌له‌كه‌ی به‌دیدێت, "چاوه‌ڕێی ده‌ست خۆشی و پیاهه‌ڵدانیان لێناكرێت", به‌ڵام گرنگه‌ سه‌رجه‌م تاكی كورد بزانێت, ئه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی پارتیه‌ هه‌وڵی فه‌راهه‌م كردنی ژیانێكی شایسته‌ و خۆشگوزه‌ران بۆ هاوڵاتیان كوردستان ده‌دات, نه‌ك "پاڤێڵ و ستران و سامری و هه‌ندێ خۆفرۆش" كه‌ته‌نها جوانیه‌‌كان ناشرین ده‌كه‌ن و هیچ سودێكیان بۆ میلله‌تی كورد نه‌بووه‌ له‌مێژوودا.

Top