پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا: لە ماوەی ٣ مانگدا زیاتر لە پێنج هەزار کۆچبەرمان ڕزگار کرد

پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا: لە ماوەی ٣ مانگدا زیاتر لە پێنج هەزار کۆچبەرمان ڕزگار کرد

 

فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا، ڕزگارکردنی زیاتر لە پێنج هەزار کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕادەگەیەنێت.

فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکانی ئەم وڵاتە، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان لە ١ی ١ تا ٣١ی ئازاری… ئەمساڵ واتە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا بە گشتی ٥١٥٣ کۆچبەری نایاساییان لە دەریای ئیجە ڕزگار کردووە.

لە بەیاننامەکەیدا، فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکان وێڕای ئەوەی ڕایدەگەیەنێت، کە ئەو کۆچبەرانە لەلایەن هێزەکانی یۆنانیەوە ناچارکراون بەرەو ئاوە خاکییەکانی تورکیا لە دەریای ئیجەدا هەنگاو بنێن، جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هێزەکانیان دوو هەزار و ٢٣٢ کۆچبەریان دەستگیرکردووە لەکاتێکدا هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی وڵاتەکە بەجێبهێڵن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top