.راپەڕین و کۆڕەوە ملیۆنییەکەی ساڵی ١٩٩١

.راپەڕین و کۆڕەوە ملیۆنییەکەی ساڵی ١٩٩١

لەم رۆژانەدا یادی دوو رووداوی مێژووی گرنگ لەمێژووی زیندووی خەباتی رزگاری خوازی گەلەکەمندا دەکەینەوە بەتایبەت وا رێککەوت بوو مانگی پیرۆزی رەمەزان و نەورۆز و راپەرێن کۆرەو لەو مانگەدا یەکیان گرتبووە کەدەبوایە بە دەیها توژینەوەیان بۆ بکردایە . لەبەر ئەوەی بووە ئەزموونێک و وانەیەکی نووی بۆ گەلانی جیهان ، وەک راپەرینەکانی گەلانی یوگوسلافیا و بەهاری عەرەبی

ڕاپەڕینی ١٩٩١ بریتیی بوو لە ڕاپەڕینێکی جەماوەریی خەڵکی باشووری کوردستان لەدژی ڕژێمی بەعس . ڕاپەڕین لە ٥ی ئازاری ١٩٩١ لە شاری ڕانیەوە دەستی پێ کرد و تا ٢١ی ئازاری ١٩٩١ لەپاش ئازادکردنی کەرکووک کۆتایی هات کە بەو شێوەیە دام و دەزگاکانی ڕژێمی بەعس لە باشووری کوردستان کرانە دەرەوە .

دوای زنجیرە کۆمەڵکوژیەکان ،هەر لە کۆمەڵکوژی فەیلیەکان وبارزانیەکان وئەنفال و کێمیاوی بارانی هەڵەبجەو ناوچەکانی تری کوردستان دوای ئەوەش پاڵەپەستۆیەکی بێسنوو ر خرایە سەر خەڵکی شارو شارۆچکەکانی کوردستان ، خەڵکی گوندەکان بەپێی بەرنامەی چەندساڵەی گۆزرانەوە ئوردۆگا بەزۆرە ملیەکان ، باری یاسایی سەربازی راگەیاندرا بە ناوی ( مناطق محرم ) جوڵانی خەڵک زۆر سنووردار کرا کەبرتیبوون لە شارەکان و رێگاوبانە سەرکێەکان ، بریاری کوشتنی راستەوخۆی ئەوکەسانە درابوو کە لەدەرەوەی ئەو سنوورانە دەبینرێن ، هەلیکۆپتەرە سەربازیەکان بەردەوام چاودێری ناوچەکانیان دەکرد . میلەت بەگشتی لەبارودۆخێکی نەخوازراوی زۆرسەخت و دژوار دەژیا ، لەسەرمەرگدابوو . باری دەروونی زۆر تێک شکا بوو ، بێ ئومێد ببو لە خەباتی چەکداری شاخ ، لەووڵاتانی دیموکراسی ودۆست . تەنها رێگا کەدەبێ خۆی بێتە مەیدان وەک شێر بناڕێنی بەچەقۆ ودارە بەرد پەلاماری کۆتایی هێنانیان بدات .

سوپای تێک شکاوی بەعس دوای زنجیرە شکستەکان جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و دەرکردنیان لە کۆێت کە داگیریان کردبوو بەتەواوی روخاو بوون توانای بەرگریان لەدەستدا بوو ، هیزە چەکدارەکانی کوردی سەربەرژێم کە بەناوی ئەفواج خەفیفە خەریک بوو پاشگەز دەبوونەوە بەو کارکردەوانەی کە کردوویانە وەلەترسی جەماوەر راپەریو ناچار هاتنە بەرەی جەماوەر .

بەڵام هێزە چەکدارەکانی شاخ بەگشتی ئەزموونی هاتنە ناو شاریان لاواز بوو بەڵا وەک بەریەکی یەکگرتوو توانیان خێرا خۆیان رێکخەن و بەهانای جەماوەری راپەڕیوی شارەکان بێن و یەک بگرنەوە .

کۆمەڵکوژیی بەهۆی ئەم ڕاپەڕینانەوە ڕوویدا. چەند ڕۆژێک پاش ڕاپەڕین، وەک وەڵامێک حکوومەتی بەعسی عێراق بەسووپایەکی بێشوومارەوە هێرشی کردەوە سەر کوردستان و کۆڕەوی خەڵکی کوردستان دەستی پێ کرد ، کە تێیدا خەڵکی کوردستان ئاوارەبوون بەرەو سنووری وڵاتە هاوسێکانی عێراق(ئێران و تورکیا و سووریا) کە دوایی ناونرا کۆڕەوە مەزنەکە یان کۆڕەوە ملیۆنییەکەی ساڵی ١٩٩١.

کۆڕەو لە ساڵی ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی ٣١ ئازاری ساڵی ١٩٩١ ڕوویدا. دوای ئەوەی شاری کەرکووک ئازادکرا لە دەستی ڕژێمی بەعس هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستپێکرد بۆ سەر باشووری کوردستان . ئەگەر چی سەرۆکی ئەمریکای ئەوکات خۆی پەیامی نارد بۆ خەڵکی عیراق کە رابن و تۆڵەی خۆیان لەسەدامی گۆڕبەگۆر وەرگرنەوە

لەگەرمەی کۆڕەوە ملیۆنییەکەدا گەڵانی ئازادی خوازی جیهان لە مەینەتی کورد هاوسۆزبوون هەروەها فشار بۆ دەوڵەتەکاندا دروست بوو کە دەبێت پشتیوانییەکی نێودەوڵەتی بۆ کورد بکرێت

سەدامی گۆڕبەگۆڕ هەستی بە مەترسی کۆڕەوەکە کردبوو هەربۆیە بە مەبەستی دامرکاندنەوەی ڕاپەڕین و بۆ کەمکردنەوەی فشارە نێودەوڵەتییەکانی سەر عێراق هەوڵیدا بە چەند بەڵێنی ساختەوە کە بەرەی کوردستانی بەلای خۆیدا ڕابکێشێت تا ببێت پەیامێک بۆ جیهان کە کۆرەوە کارەسات نییە

کۆرەوی ملیۆنی کە پشتگیری نێودەوڵەتی بە دوای خۆیدا هێنا نەیهێشت دەستکەوی ڕاپەرین بە فیڕۆ بچێت لە ڕێگەی جووڵاندنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بوو کە ناچاری کرد پشتگیری لە کورد بکەن کۆرەو پەیامێک بوو بۆ جیهان کە کورد برسێتی و ئاوارە بوونی لە مانەوە لەژێر ڕژێمی سەدامدا بەلاوە پیرۆزترە

بەهۆی کۆڕەوەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری دا کە ڕژێمی عێراق نابێ هێرشی چەکداری بکاتە سەر گەلی کورد و لە٥ی نیسانی ١٩٩١ (بڕیاری٦٨٨)درا و هەروەها بڕیاریش درا ناوچەیەکی ئارام لە سەروی هێڵی ٣٦ بۆ کورد دابنرێ، هەروەها بڕیاردرا بە دانانی هێزی هاوپەیمانان لەبنکەی سەربازی (ئەنجەرلیک) لەتورکیا بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان کە ناسرابوون بە (هێزی چەکوشی ئامادە). ناردنی هێزی چەکداری بۆ پاراستنی خەڵکی لەکاتی گەڕانەوەیاندا ئەم بڕیارە بووە هۆی دامەزرانی پەڕلەمانی هەرێمی .کوردستان لە ١٩ی ئایاری ١٩٩٢ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ٤ی تەممووزی ١٩٩٢

کۆرەوە ملیونییەکا قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە کە مخابن وەک خۆی تاکوو ئێستا باسی ناکری و بایەخی پێنادری کە بەلای کەم دەیها هەزار لە پیرو منداڵ و نە خۆش لەورێگاو بانانە و کونەشاخەکاندا گیانیان لەدەستدا ، جگە لەزەرەی ماددیەکە کە تاکو ئێستا قەرەبوو نەکراوەتەوە.

ئەگەر چی وەزارەتی شەهیدان لەدوای ٢٠٠٦ دامەزراوە بەڵام مخابن کە وەک پێویست نەیتوانی ئەو دۆسییانە رێک بخات و کاریان لەسەر بکات . بەندە بەپێ ئەزموونی خۆم زۆر بەگرنگی دەزانم دەستوەردانێک بکرێت لەناو وەزارەتی شەهیدان .

پرۆژەم ئامادەیە بۆ چاککردن رێکخستنەوەی کاروباری وەزارەتی شەهیدان:

.4

تایتلی ناوەی وەزارەتی شەهیدان وکاروباری ئەنفالکراوەکان بگۆردرێت بە وەزارەتی .1 کاروباری جینۆساید .

دەزگایەکی زانستی و ئەکادیمی بەناوی دەزگای مێژووی زیندوو دامەزرێ راستەوخۆ .2 سەر بەئەنجوومەنی وەزیران بێت بەشێوەیەکی کاتی کە کار لەسەر ئەورووداوە مێژووییان بکات وەچەند بابەتێکی تری کە بەندە بە پێکهاتەکانی هاووڵاتیانی کوردستان پەرچەمێک وەک ئاڵاییەک کەگوزەرشت لە هیمای کۆمەڵکووژی بکات دەست نیشان .3 بکرێت. لەساڵی ٢٠٠٩ وە حکومەتی سویدی /وەزارەتی روشەنبیری / سەکۆی مێژووی زیندووی بەفەرمی هەموو تاوانەکانی رژیمی بەعس کەدژ بە کورد ئەنجامدراوە وەک تاوانی جینۆساید دەناسی وەبەبەشێک لاکارو چاڵاکیەکانی خۆی داناسی .بەنامەی فەرمی وە بەزمانی کوردی ئاراستەی وەزارەتی شەهیدان کرا . کەدوای ماندووبوونێکی سەخت و دژواری درێژ خایەن خۆباخشانە ئەنجامدرا . لێرەدا داوا لەسەرۆکایەتی حکومەتی هەریم دەکەم کە بەدواداچوون و .5 لێکۆڵینەوەلێپێچنەوە بۆ ئەم دۆسییە بکات وە بەتایبەت وەزیرەکانی کابینەکانی رابردوو کە وەۆ پیویست دەرفەتی فەرمیان بەبەندە نەداوە بەدەوام کار لەسەر ئەو بابەتە بکەم

 

 

رێكخەری كاروباری ناساندنی جینۆساید/ سوید

 

Top