تورکیە ٢١ کۆچبەری نایاسایی گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەیان

تورکیە ٢١ کۆچبەری نایاسایی گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەیان

 

 

 

پارێزگاری کۆجائێلی ڕایگەیاند، لە درێژەی بەرەنگاربوونەوەی تورکیا دژی کۆچبەری نایاسایی ، ٢١ کۆچبەری نایاسایی لەم پارێزگایە گەڕێندرانەوە بۆ وڵاتەکانیان.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تورکیا ستراتیژێکی تایبەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەری نایاسایی گرتۆتەبەر. ئەم کۆچبەرە نایاساییانەی کە ڕادەستی ناوەندی ڕەوانەکردن کرابوون، دوای تێپەڕین بە ڕێکاری یاسایی گەڕێندرانەوە بۆ وڵاتەکانیان.

پێویستە ئاماژەبەوەبكرێت، كە سالانە بە هەزاران كۆچبەری نایاسایی ڕوولە توركیا دەكەن بە مەبەستی دەرچوونیان لەم ڕێگایەوە بەرەو ولاتانی ئەوروپا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top