گرینگی خوێندنه‌وه بۆ مامۆستایان
یه‌كه‌م فه‌یله‌سوفی چینی(كۆنفۆشیۆس) ده‌لێ" هه‌ر چه‌نده وا بزانی كه زۆر سه‌رقاڵى، پێویسته كاتێك بدۆزیته‌وه بۆ خوێندنه‌وه، ئه‌گه‌ر نا خۆ به‌ده‌سته‌وه بده بۆ نه‌زانی ئه‌وه‌ش له ناوبردنی خۆته".
بێگومان خوێندنه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی و گرنگه بۆ وه‌رگرتنى زانیاری و زانین و شاره‌زایی و فێربوون، هه‌موو خوێندنه‌وه‌یه‌ك مه‌به‌ست لێی فێربوون و گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانى توانایی كه‌سه‌كانه.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ باسى گرینگی خوێندنه‌وه بكه‌ین بۆ مامۆستا بێ شك مامۆستا كه سه‌رچاوه‌ى دروست بوون و ئاماده‌كردنى هه‌موو چین و توێژه‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه، ده‌بێ مامۆستا هه‌رده‌م خۆى پڕ چه‌ك بكات به‌جۆره‌ها زانیارى و زانینی نوێی سه‌رده‌م جودا له بابه‌ته پسپۆڕییه‌كه‌ى كه ئه‌وه‌یان ئه‌ركی هه‌ره له پێشینه و سه‌ره‌كى مامۆستایه كه ده‌بێ هه‌موو شاره‌زاییه‌كی ووردی هه‌بێت له سه‌ر چۆنیه‌تى وانه‌گوتنه‌وه و گه‌یاندنی زانیاری بابه‌ته‌كه‌ى بۆ قوتابییه‌كانى، به‌ڵام گرنگه مامۆستا به‌رده‌وام به‌دواداچوونی هه‌بیت بۆ خوێندنه‌وه و په‌رتووك بخوێنێته‌وه و هانى قوتابییه‌كانى بدات بۆ خوێندنه‌وه‌ى کتیب چونكه خوێندنه‌وه كه‌سایه‌تىەکی به‌هێز و جێگیر و ڕۆشن فیكری ده‌به‌خشێته كه‌سه‌كه و بیركردنه‌وه و كارامه‌ییه‌كانى گه‌شه پێ ده‌دات و دوو دڵى و ترس و ڕاڕایی ناهێلێ و دڵخۆشى و به‌خته‌وه‌ری ده‌به‌خشێته خوێنه‌ر و ئه‌ندێشه و خه‌یالی خوێنه‌ر فراوان ده‌كات ، تواناى بیركردنه‌وه و داهێنانى زیاتر ده‌كات و هه‌میشه ئامادەی دەکات بۆ دۆزینه‌وه‌ى ووشه‌ى نوێ و ڕسته‌ى سه‌رنج ڕاكێش و وه‌رگرتنی زانیاری تازە به‌به‌رده‌وامى و په‌ره‌پێدانى كه‌سه‌كان له گرینگیه‌كانى خوێندنه‌وه داده‌نرێت.
جودا له‌وه‌ش مامۆستاى خوێنه‌ر ده‌زانێ چۆن ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ قوتابی ده‌كات و به‌رده‌وام و هه‌میشه له ناو پۆڵ و له قوتابخانه وه‌كو باوك و دایك و برا و خوشك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و هه‌رده‌م ده‌بێته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ قوتابییه‌كانى ده‌زانێ چۆن ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانى بكات و هه‌رگیز له كاتى ڕوودانى هه‌ر كێشه‌یه‌ك قوتابییه‌كانى نانێرێته لاى به‌رێوه‌به‌ر و كارگێڕى و ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی، به‌ڵكو خۆی ده‌توانێ ڕۆڵى به‌رێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر و ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی بگێرێ و زۆر به ئاسانى كێشه‌و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات، مامۆستای خوینەر چێژ له چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان وه‌رده‌گرێت و ویژدانى ئاسوده ده‌بێت، هه‌میشه كه‌سێكى به‌هێز و خۆشه‌ویست و دڵسۆز و ڕۆشنبیر و په‌روه‌رده‌یی ده‌رده‌كه‌وێت له قوتابخانه و خۆى به خاوه‌ن و به‌رپرسیار ده‌زانێ و به‌رده‌وام ئاسته‌نگ و گرفته‌كان تێ ده‌په‌رێنێ و به سه‌ریان زاڵ ده‌بێت و زووتر و ئاسان ده‌گاته دڵى قوتابییه‌كانى و په‌روه‌رده‌ییانه پۆڵه‌كه‌ى به‌رێوه ده‌بات و هه‌میشه چاڵاكی و بیری نوێ و داهێنانى نوێی لا گه‌لاڵه ده‌بێت بۆ قوتابییه‌كانى و هانیان ده‌دات و كه‌سى ئه‌رێنى و باشیان لێ دروست ده‌كات و به‌رده‌وام بیركردنه‌وه‌ى ئه‌رێنى هه‌یه، مامۆستاى خوێنه‌ر هه‌رده‌م زمانى شیرین و بیروهزری فراوان و لێهات و ڕه‌وانبێژه له قسه‌كردن و ووزه به‌خشه بۆ قوتابییه‌كانى. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه په‌رتووك ناخوێننه‌وه ته‌نها پسپۆڕى خۆیان نه‌بێ هیچ شاره‌زاییه‌كى تریان نییه وه‌كو گه‌لای دره‌خت وان، چۆن له وه‌زرى پایز ده‌ورێ، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان ناتوانن به‌رده‌وام بن و هه‌میشه سه‌وز نین و قوتابی زۆر جار وه‌رس و بێزار ده‌بن لێیان و به‌ردوام ناڕازی و به‌گله‌یین. لاتان شاراوه نه‌بێت خوێندنه‌وه جگه له خۆشى و چێژ كه ده‌به‌خشێته خوێنه‌ر ته‌مه‌نى كه‌سه‌كانیش درێژ ده‌كات، به پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی(ییل)ى ئه‌مریكی دۆزیویانه‌ته‌وه كه‌وا به ته‌مه‌نه‌كانى كه هه‌فتانه زیاتر له(۳.٥)كاتژمێر په‌رتووك ده‌خوێنه‌وه كه‌متر تووشى نه‌خۆشى مێشك ده‌بن له‌وانى تر به رێژه‌ى (23%).
له كۆتاییدا ده‌لێم خوێندنه‌وه ته‌نها شتێكى ناوه‌ندى و ئاره‌زوومەندانە نییه، به‌ڵكو خوێندنه‌وه له پێویستییه گرینگه‌كانى ژیانه، هه‌روه‌كو له فه‌یله‌سوفی یۆنانی (ئه‌رستۆ)یان پرسى چۆن بڕیار له سه‌ر مرۆڤ ده‌ده‌ى، وه‌ڵامی دایه‌وه گوتى لێی ده‌پرسم چه‌ند په‌رتووك ده‌خوێنیته‌وه و چى ده‌خوێنێته‌وه؟
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی