سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی فیدراسیۆنی نیشتمانیی جەنگاوەرانی دێرینی فەڕەنسا دەکات

سهرۆك بارزانی، پێشوازی له شاندی فیدراسیۆنی نیشتمانیی جهنگاوهرانی دێرینی فهرهنسا دهكات و جهخت له بهردهوامی دۆستایهتی و پهیوهندی نیوان گهلی كورد و گهلی فهرهنسا كرایهوه.
ئهمڕۆ دووشەممە 13ی3ی2023، لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی فیدراسیۆنی نیشتمانیی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسا کرد کە پێکهاتبوو لە فیلیپ دولارب، سکرتێری فیدراسیۆن و سێناتۆر لوی دوڤێرنوا و جەنەڕاڵ تینۆدۆر ئارفارا ئەندامانی فیدراسیۆن.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ خەبات و ماندووبوون و قوربانیدانی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە و گەلی کوردستان هەبوو، جەختیان لە بەردەوامیی دۆستایەتی و پەیوەندی و برایەتیی نێوان گەلی فەڕەنسا و گەلی کوردستان کردەوە.
هەروەها بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی خەباتی پێشمەرگە و فراوانکردنی پەیوەندی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا کۆمەڵێک بیرۆکە و پێشنیاریان خستەڕوو.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەل و حکوومەتەکانی فەڕەنسا بە مێژوویی و دێرین وەسف کرد و وێڕای ئاماژەدان بە چەندین نموونەی مێژوویی و سەردانی سەرۆک هۆڵاند و سەرۆک ماکرۆن، سوپاسی گەل و دەوڵەتی فەرەنسای کرد کە هەمیشە پاڵپشت و دۆستێکی گەورەی گەلی کوردستان بوونە.