11 تۆن هاوکاری لە تورکەمەنستانەوە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی تورکیا
دوو ڕێکخراوی ناحکومی تورکەمەنستان نزیکەی 11 تۆن کەلوپەلی خۆراک و کەلوپەلی تەندروستییان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا ناردووە.
یەکێتی ژنانی تورکەمەنستان ٤.١ تۆن خۆراکی ناردووە و ڕێکخراوی خێرخوازی مانگی سووری ئەم وڵاتەش بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی تورکیا لە عەشق ئاباد بڕی ٦.٨ تۆن هاوکاری مرۆیی کە کەرەستەی تەندروستی و جلوبەرگ و خۆراکی تێدایە بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە ناردووە.
یەکێتی ژنانی تورکەمەنستان لە 28ی شوبات، بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی تورکیا لە عەشق ئاباد، بارێکی 8.6 تۆنی هاوکاری مرۆییان ڕەوانەی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکە کرد .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ٦ی شوباتدا دوو بوومەلەرزەی گەورە بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ بە پێوەری ڕێختەر ١١ پارێزگای تورکیای هەژاند، کە سەنتەری شارەکانی پازارچیك و ئەلبستانی سەر بە پارێزگای قەهرەمانمەڕاش بوون.
گوڵان: سەردار خەلیل