بارزانی پێناسەو مێژووی پڕ سەروەری نەتەوەیی كورد ..
رۆڵ و كاریگه‌ریی سیاسی و بیر‌و خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی مسته‌فا بازانی له كوردستان و له نێو هاوكێشه و له‌سه‌ر شانۆی سیاسی ناوچه‌كه‌و جیهان هێزێكی كاریگه‌ر بوو، چۆن هه‌وڵی ناساندن و پاراستنی دۆز‌و مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی داوه‌و به‌ره‌نگاری هه‌موو فشار‌و په‌لامارو ململانێیه‌كانی زلهێزان و وڵاتانی دژ به كورد و پیلانگێڕ له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌ماعكارییه‌كانیانی كردووه، ئه‌م راستيیه له سه‌ده‌ی رابردوودا هه‌ر چه‌نده كاریگه‌ری خراپ و رێگریی زۆری له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی دۆزی كورددا هه‌بوو بێ، به‌ڵام هاوكات به دانایی و تێكۆشان و خه‌باتی بێ وچان و به‌هێزی بارزانیی ڕێگه‌ی نه‌داوه كه داگیركه‌ران و دوژمن و نه‌یاران به گشت پیلان و مه‌رامه ناڕه‌واكانیان له‌سه‌ر حیسابی كورد‌و دۆزه‌كه‌ی بگه‌ن و هه‌ر ئه‌م تێكۆشان و خۆڕاگری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ی ئه‌م رابه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه به‌رده‌وامه‌دا له سه‌ده‌ی بیسته‌م، وایكرد ئه‌م گه‌له ده‌یان هه‌ورازو نشێو ببڕێ و كۆڵنه‌ده‌رانه به خه‌بات و قوربانیدانی خۆی بگاته راپه‌ڕین و ده‌سكه‌وته‌كانی نێو قه‌واره‌ی ئه‌مڕۆی كه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رقه‌راره.
بارزانی له مێژووی کورد و شۆرشنامه کانی کوردستاندا ، نه ك هه ر ته نی سه رکرد. پاڵه‌وانێكه به ڵکوو هێمای كوردایه‌تی و فێرگه‌ی ره‌وشت و شۆرشگێرییه.خه‌بات و تێكۆشانی پڕ به‌رهه‌می بارزانی باوكی ڕۆحیی نه‌ته‌وه‌ی كورد مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن تێكۆشان و خه‌باتگێڕی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی كاریگه‌ر و زیندووه، گرنگی شێواز‌و ره‌وتی تێكۆشان و گه‌وره‌یی مسته‌فا بارزانی وه‌ك رابه‌رێكی مێَژوویی و كه‌سایه‌تیه‌كی خاوه‌ن زێهنیه‌تی نموونه‌یی له بیركردنه‌وه‌و توانای فیكری و جیهانبینی فراوان ده‌گه‌یه‌نێ. ناوی دره‌وشاوه‌ی ژه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له مێژووی دوورودرێژو ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردیدا، له ژیانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان و گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ یه‌ك ره‌گ و ریشاڵ له ماوه‌ی نیوسه‌ده‌ی رابردوودا هه‌یه، ژیان و خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی ژه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی بووه‌ته مێژووی رووداوه‌كانی كوردستان به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م. بارزانی 76 ساڵ ژیاوه، ساڵانێكی زۆر له ناو شه‌ڕه‌كاندا نه‌ك وه‌كو سه‌ركرده به‌ڵكو وه‌كو به‌شدار بووی راسته‌قینه، ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی كوردی راسته‌قینه و بوێر‌و راستگۆ له به‌ڵێنه‌كانی و دڵسۆز له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانی بوو. بارزانی یه‌كێك بوو له یه‌كه‌مه‌كان كه داوای له هه‌موو كورده‌كان كرد تا یه‌كبگرن، به‌بێ گوێدان به شوێنی نیشته‌جێبوونیان، بیروباوه‌ڕه عه‌شیره‌تی و ئایینیه‌كانیان. له دڵه‌وه هه‌موو تواناكانی خستبووه ژێر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه
مستةفا بارزانی ئه‌و رابه‌ره مێژووییه‌كه كه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه‌وا سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌یه نه‌ك ته‌نها شه‌ڕ بكات، به‌ڵكو گه‌لی خۆی به‌ره‌و ژیانێكی ئاسووده ببات. هه‌روه‌ها ئه‌و نموونه‌یه‌كی باشی میانڕۆییه و ئه‌وه‌شی به ئه‌ركی خۆی زانیووه كه بارودۆخێكی ئاسایی ژیان بڕه‌خسێنێت بۆ هاووڵاتیانی خۆی بۆ كاركردن، خوێندن، په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان، له سایه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی نه‌ته‌وایه‌تی كوردیدا زانكۆ و ئه‌كادیمی زانسته‌كان دامه‌زرێنران، سه‌ركرده‌ی سیاسی نوێ به دیاركه‌وتن، مێژوو، ره‌وشت و رێچكه‌ی پێشینانمان و زمانی دایك پارێزران و رێزیان لێگڕا.
رۆشنبیری و توانای فیكری و جیهانبینیه‌كی قوڵ لایه‌نێك له خه‌سڵه‌ته پێویستیه‌كانی به‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌ی خه‌باتگێڕ و رابه‌ری كاریزماییه، گه‌لی كورد ئه‌م سیفه‌تانه‌ی له بارزانی دابه‌دیكردووه. بارزانی شێوه‌یه‌ك بیركردنه‌وه‌ی هه‌بوو كه به قوڵی كاری ده‌كرد و به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا توانایه‌كی خێرایی بۆ زوو فێربوون و شاره‌زابوون له بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌بوو، مسته‌فا بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی رۆشنبیری گه‌وره بوو، ئاشنا بوون به توراس و بنه‌ماكانی بیركردنه‌وه‌ی و ده‌ربڕین و وتار‌و ئاخاوتنه‌كانی ئه‌م لایه‌نه گه‌شاوه‌یه‌ش له هه‌ره‌می كه‌سایه‌تی كارێزمایی بارزانی دا به روونی هه‌ست پی ده‌كه‌ین. بارزانی هه‌موو ژیانی ئیلهامێك بوو بۆ دوارۆژێكی خۆش، بیروباوه‌ڕێكی دانه‌مركاو به ئاینده‌یه‌كی شایسته به نه‌ته‌وه‌ی كورد، مسته‌فا بارزانی تا دوا ساته‌كانی ژیانی سه‌ركردایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆی كردووه له قۆناغێكی پر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی مێژوودا و گه‌له‌كه‌ی له پشتی راوه‌ستان. هه‌میشه وه‌كو له پێشترین ژه‌نه‌راڵی سه‌ده‌ی بیسته‌م و نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی كورد ده‌مێنێته‌وه، تا ئێستا سیمبوولی ته‌بایی و خه‌بات، بیروباوه‌ڕ به ئاینده‌ی شایسته، یه‌كێتی ماف و ئازادییه‌كان، سه‌ربه‌رزی نه‌ته‌وایه‌تی و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی ئاسووده و پڕشكۆیه بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌ی.
هه‌ر بۆیه ،جه‌مسه‌رێكی بنه‌ڕه‌تییه له فیكر‌و خه‌بات و ئامانجه‌كانی رابه‌ری مێژووییمان بارزانی ئه‌و هه‌ست و بیر‌و ستراتیژییه باڵا نه‌ته‌وه‌ییه‌یه‌كه ده‌توانین بڵێین چه‌قی بیركردنه‌وه‌و هێڵ و ئاراسته‌كانی خه‌باتی بووه، به شاره‌زا بوون له مێژووی ئه‌م رابه‌ره تێده‌گه‌ین كه هه‌موو بیركردنه‌وه‌و تێكۆشان و ویسته ستراتیژییه‌كانی له چوارچێوه‌ی بیرێكی رۆشنفكرانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندو كراوه‌و دیموكراتیانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دا سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له مه‌بده‌ئی ئه‌م رابه‌ره مه‌زنه‌دا كورد یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌و یه‌ك كوردستانیش هه‌یه و سنووره ده‌ستكردكان له به‌رده‌م ئیراده‌ی له بن نه‌هاتووی ئه‌م رابه‌ره‌دا ئه‌وپه‌ڕی بێ مانا و بێ بایه‌خ بوونه، ئه‌و نه‌خشه جوگرافی و دابه‌شكردن و په‌رته‌وازه كردنه‌ی خاك و خه‌ڵكی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه كه داگیركه‌ران و دوژمنان دروستیان كردووه لای بارزانی ئه‌و سته‌مكاریی و تاوانه گه‌وره‌یه بووه كه لابردن و سڕینه‌وه‌ی ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی ئه‌وو گه‌له‌كه‌ی بوو، بارزانیی به رابه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو كورد و كوردستان له مێژوودا پێگه‌ی بێ نموونه وه‌ربگرێ. مسته‌فا بارزانی به فیكر‌و جه‌سته تێكه‌ڵاوو ئاشنای ناخی ته‌واوی گه‌له‌كه‌ی بوو، ئه‌گه‌ر به جه‌سته و رووخساریش نه‌لوابێ ئه‌وا به فیكر‌و به په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی و كوردایه‌تیه‌كه‌ی و به‌ده‌نگ و سه‌دای شۆڕش و خه‌باته‌كه‌ی له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و له هه‌ر شوێنێك بووه كه كوردی لێیه، له هه‌ر ده‌ڤه‌رو پارچه‌یه‌كی كوردستان به‌رخودان و شۆڕش هه‌ڵگیرسابێ یان رۆڵی ئه‌م رابه‌ره‌ی تیا بووه یا خود هاوكاری و پشتیگری ته‌واوی كردووه.
لایه‌نێك له ره‌نگدانه‌وه‌كانی ئه‌م خه‌سڵه‌ته باڵایه‌ی فیكر‌و هه‌ڵوێست و خه‌باتی ئه‌م رابه‌ره ئه‌و په‌یوه‌ندی و ئاشنایه‌تیه به‌رفراوانه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستی گشتی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ته‌واوی كوردستان راسته‌وخۆ له نێوان بارزانیی و تاكه‌كانی ئه‌م گه‌له‌دا به‌رجه‌سته بووه، به‌تایبه‌تیش كه‌سانی رۆشنبیر‌و ئه‌كادیمی و تێكۆشه‌رو كه‌سایه‌تی دیار‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێست، ئه‌وه‌تا ده‌بینن زه‌مه‌ن چه‌ندی به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات بیره‌وه‌ری و یاداشت و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی رۆڵه‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانی دا به‌كۆتا نایه‌ن و تۆماره‌كانی گه‌وره‌یی ئه‌م رابه‌ره روحیه‌و لاپه‌ڕه‌كانی مێژوومان زیاتر و زۆرتر ده‌كات و بارزانی نه‌مر و ڕێبازی بارزانی قوتابخانه‌یه‌ك بوو بۆ فێركردن مامۆستایه‌ك بوو بۆ پێگه‌یاندنی گه‌لی خوی له‌دوای خوی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی درێژه پێده‌ری بارزانی نه‌مر بووه بۆ گه‌یشتنی كاروانی گه‌له‌كه‌ی به كه‌ناری ئارامیی ئه‌و كاروانه‌ی گه‌لی كورد قوربانی بۆ داوه كه ئازادی و سه‌ربه‌خۆیییه..