هاوکاریی مرۆیی یۆنان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی تورکیا

هاوکاریی مرۆیی یۆنان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی تورکیا

 

 

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان گەیشتنی کەشتیی هەڵگری هاوکارییەکانی خەڵکی ئەم وڵاتەی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی تورکیا لە بەندەری ئەسکەندەرون ڕاگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان ڕایگەیاند: کە ئەو کەشتییەی هەڵگری ئەو هاوکارییە بوو کە گەلی یۆنان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی تورکیا کۆکرایەوە، لە بەندەری ئەسکەندەرونی ئەو وڵاتە جێگیر بووە.

گوتیشی، ناردنی کەرەستەی فریاگوزاری لەوانە بەتانی و گەرمکەرەوە و کەرەستەی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئەسینای پایتەخت و کونسوڵخانەی گشتی ئەسینای پیرەس لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی یۆنان ڕەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە کراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو کەشتییەی هەڵگری ئەو هاوکارییە بوو کە گەلی یۆنان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی تورکیا ناردبووی، ئەمڕۆ لە میانی مەراسیمێکدا کە ئەندریاس کاچانیۆتیس، بریکاری وەزیری دەرەوەی یۆنان و چاغاتای ئارجیس باڵیۆزی تورکیا لە ئەسینای پایتەخت ئامادەی بوون، لە بەندەری پیرائۆسەوە بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوتبوو.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top