بەهۆی تەقەکردن لە زانکۆیەک سێ كەس کوژران و پێنج كەس بریندار بوون
![بەهۆی تەقەکردن لە زانکۆیەک سێ كەس کوژران و پێنج كەس بریندار بوون](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20230215140911_original_16.jpg )
بەپێی هەواڵی پۆلیسی شاری لنسینگ، چەکدارێک تەقەی لە ناو زانکۆیەكی شاری لنسینگ لە ڕۆژئاوای دیترۆیت کردووە، بەم هۆیەشەوە بەلانی کەم سێ کەس كوژران و پێنج كەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی زانکۆی ویلایەتی میشیگان لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە: سێ حاڵەتی مردنی پشتڕاستکراوەمان هەیە و پێنج کەسیش بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە كە باری تەندروستیان ناجێگیرە.
بەپێی ئەم تویتە تاوانبارەکە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە و هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن بۆ دەستگیرکردنی.
گوڵان: سەردار خەلیل