پۆلیسی تورکیا دەیان کەسی بە تاوانی تاڵانکردنی موڵک و ماڵی لێقەوماوانی بوومەلەرزە دەستگیرکرد

پۆلیسی تورکیا دەیان کەسی بە تاوانی تاڵانکردنی موڵک و ماڵی لێقەوماوانی بوومەلەرزە دەستگیرکرد

 

 

پۆلیس و سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا دەیان کەسیان دەستگیرکردووە، لەوانە ئەو کەسانەی کە موڵک و ماڵی خەڵکی زیانلێکەوتوویان تاڵان کردووە، هەروەها چەند بەڵێندەرێک.

میدیاکانی دەوڵەتی تورکیا بڵاویانکردەوە، دەسەڵاتدارانی تورکیا 48 کەسیان بە تاوانی تاڵانکردن یان هەوڵدان بۆ فێڵکردن لە قوربانیانی دوای بوومەلەرزەکە دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی میدیاکانی دەوڵەتی تورکیا ، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە تاڵانکردن لە دوای بوومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە ناوچەکە، تۆمەتباران لە هەشت پارێزگای جیاجیا دەستگیر کراون.

دواتر باس لەوە کرا کە ٤٢ تۆمەتبار بە تاوانی دزیکردن لە پارێزگای هاتای و شەش تۆمەتبار بە تۆمەتی فێڵکردن لە قوربانیان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لە غازی عەنتاب دەستگیر کراون. هەروەها پۆلیسی تورکیا ١٢ بەڵێندەری بیناسازی بە هۆی کەمتەرخەمی لە دروستکردنی خانووی نیشتەجێبوون دەستگیرکردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top