هاوکاری گەلی هیندستان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی تورکیا
گەلی هیندستان وەک هاوسۆزی لەگەڵ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی تورکیا هاوکاری مرۆیی کۆدەکەنەوە.
زۆرێک لە ڕێکخراو و دامەزراوەکانی فریاگوزاری هیندستان دوای دوو بوومەلەرزە گەورەكانی تورکیا بەردەوامن لە ناردنی ئەو هاوکارییە کۆکراوە بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکە.
نیاز فاروقی، یەکێک لە سەرکردەکانی کۆمەڵگەی زانایانی هیندستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، کە بە بەهای 121 هەزار دۆلار هاوکارییان کۆکردووەتەوە و دەشڵێت: زۆر دڵگرانین بەم ڕووداوە و بەهەموو شێوەیەك بەپێی توانامان لەگەڵ خەڵکی تورکیاین، هەروەها بەم زووانە بەشدارییەکان دەنێردرێت.
ئەنەس عەلی ڕێکخەری کۆمەڵەی لاوانی بەرکەتوڵڵای هیندستان جەختی لەوە کردەوە کە خەڵکی هیندستان لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ خەڵکی تورکیان.
ناوبراو سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ئەم بوومەلەرزەیە کرد و گوتی:: کاتی ئەوە هاتووە هەموو وڵاتان هاوکاری تورکیا بکەن و هاوکاریان بن.
گوڵان: سەردار خەلیل