دەستگیرکردنی ٢٣٩ کۆچبەری نایاسایی لە تونس
وتەبێژی پاسەوانی نیشتمانی تونس دەستگیرکردنی ٢٣٩ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
حسام الدین ئەلجبابلی، وتەبێژی پاسەوانی نیشتمانیی تونس، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، 239 کۆچبەر کە بەنیازبوون بەشێوەیەکی نایاسایی بچنە ئەوروپا لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی تونس دەستگیرکران.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: لەو کۆچبەرە نایاساییانە ٢١٥ کەسیان هاووڵاتی وڵاتانی ئەفریقین و ئەوانی تریش هاووڵاتی تونسن.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە وڵاتانی باکووری ئەفریقا وەک تونس و لیبیا و مەغریب وەک خاڵی ڕۆشتن بۆ کۆچبەرانی نایاسایی بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاردەهێنرێن.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی تونس، لە ساڵی ٢٠٢١دا نزیکەی ٢٠ هەزار و ٦١٦ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون کە ١٠ هەزار و ٣٧١ کەسیان خەڵکی وڵاتانی ئەفریقای ژێر سەحرا بوون.
گوڵان: سەردار خەلیل