یارییەكانی پشت بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق

یارییەكانی پشت بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق

وا پێویست دەكات دادگای فیدڕاڵی عێراق و،سەرجەم دادگاكان سەربەخۆ بن، لەژێر كاریگەری هیچ هێز و لایەنێكی سیاسی بڕیار نەدەن، چونكە ئەوكاتە دادگا جێگەی متمانەیە كە سەربەخۆ بێت، تا بڕیار و ڕاسپاردەكانی لە بەرژەوەندی كۆی گەل و وڵات دا بێت، بەڵام كاتێ دادگاكان دەكەوێنە ژێر هەژموونی لایەنێك یان چەند لایەنێك، بێشك ئەوكات ئەو لایەنانە لە بەرژەوەندی خۆیان بەكاریان دەهێنن بێ گوێدانە بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات، ڕێك وەك و دادگای فیدڕاڵی عێراق، جارێ دادگاكە جۆرێك لە تەمومژاوی لە بڕیارەكانی دا هەیە، بەتایبەت دژی هەرێمی كوردستان كە پشكی گەورەی لە حوكمڕانی دا هەیە، چونكە لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە و لە پێكهێنانی حكومەتی نوێوە، تا ئەم ساتە بەبێ كورد نەتوانراوە هیچ حكومەتێك دابمەزرێنرێت، تەنانەت زۆر كات بۆ پێكهێنانی كابینە وەزارییەكان هانایان بۆ هەولێر هێناوەو، بێ هەولێر و سەركردایەتی سیاسی كورد نەیانتوانیوە پەنجە بە ئاویش دا بكەن، بەڵام سەیرە و پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە، بۆ دوای دامەزراندنی هەر كابینەیەك كە كوردو سەركردایەتی سیاسی كورد ڕۆڵس لە پێكهێنانی دەبینێت، كێشە دوای كێشە ڕووبەڕوی هەرێم دەكرێتەوە، بۆ ئەبێ دادگای فیدڕاڵی عێراق، دادگای سەرجەم عێراقیەكان نەبێت، بۆ دەبێ تەنها دژی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان تیژبكرێت و قەیرانی بۆ هاوردە بكرێت، بەڵام ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ كرۆكی مەبەست، ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە، كە ئەوە كاری دادگای فیدڕاڵی نییە وەك دامەزراوەیەكی سەربەخۆ، ئەوەی شایستەی خەڵكی كوردستانە كێشەی بۆ دروست بكات، بەڵكو ئەوە ئەو بیرە شۆڤینییە ڕەگەزپەرستانەیە، كە لە دێر زەمانەوە لە ناو دەسەڵاتدارانی عێراق چەكەرەی كردوە و پەندیشیان لە تاقیكردنەوەكانی بەرلە خۆیان وەرنەگرتوە، ئەوەیان بیرچووەتەوە كە كورد لە عێراق لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس، كە عێراق یەك پۆلیسی نەبوو چ جای فەرمانبەرێك، كورد بۆ ڕێكخستنی شارەكان هەموو هێز و ئیمكانیاتی خۆی خستبووە خزمەتی عێراقی دوای نەمانی بەعس، بە ویستی خۆی مانەوەی لە چوارچێوەی عێراق ڕاگەیاند، بەمەرجێك یاسا وو دەستور سەروەر بێت و بۆ هەموو عێراقییەكان وەكو یەك بێت، نەك ئەوەی ئەمڕۆ لە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەگوزەرێ، بەڕاستی ئەو بڕیارانەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە كورد و هەرێمی كوردستان دەریدەچوێنێ، بیری شۆڤێنیەتی دەسەڵاتدارانی عێراقە، ئەو دەسەڵاتدارانەی ئەمڕۆ دەسەڵاتدار و دۆێنێی بەر لە ڕووخانی بەعس كە بە نان و چەك و بارەگای پێشمەرگەی كوردستان لافی دژە عێراقییان لێدەدا، ئەو زاتانە ئەگەر بنكە و بارەگا و یارمەتی پێشمەرگە نەبووایە ئەبوایە لە ڕێستوانتەكانی ئەوروپا ئێستاشی پێوە بێت خەریكی قاپ شۆرین و پاككردنەوەی سەرئاوەكانی یانە شەوانەكان و باڕەكانی هەندەران بوونایە، بەڵام ئەمانە خۆیانیان بیرچوەتەوە، بۆیە دەبینین ئێستا ختوكەی دادگای بەناو فیدڕاڵی دژی كورد دەدەن و لە جیاتی سەیركردنی سەرجەم خەڵكی عێراق كێشەی بۆ دروست دەكەن، لە كاتێكدا كوردیش لە چوارچێوەی حكومەتی عێراقی، وەك هەر تاكێكی تری عێراقی مافی هەموو شتێكی هەیە.

Top