سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ شێخ جەمال ئه‌لزاری كرد

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ شێخ جەمال ئه‌لزاری كرد

ئەمڕۆ یەكشەممە 22/1/2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان، پێشوازی لە شێخ جەمال ئەلزاری سەرۆكی پرۆژەی نیشتمانیی عێراق ‏كرد. ‏

لە دیدارێكدا دۆخی ناوخۆی عێراق و پرۆسەی سیاسی و پەیوەندییەكانی عێراق ‏لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە، هەروەها دۆخی ناوچەكە بەگشتی، تاوتوێ كرا.‏

هەردوولا پشتگیریی خۆیان بۆ حكوومەتی فیدرالیی عێراق و هەوڵەكانی سه‌رۆك ‏وه‌زيران بەڕێز محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەت و ‏چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات دووپات كردەوە، بەتایبەتی كێشەكانی هەولێر ـ ‏بەغدا و كاركردنی هەموو لایەن و هێزە سیاسییە عێراقییەكان لەپێناو ئارامی و ‏سەقامگیریی عێراقدا.‏
 

Top