بەلەمێک بە ٢٠٠ کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی لوبنان نوقم بوو

بەلەمێک بە ٢٠٠ کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی لوبنان نوقم بوو

 

 

بەلەمێک کە ٢٠٠ کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی باکووری لوبنان نوقم بوو و تا ئێستاش چارەنووسی ئەو کۆچبەرانە نادیارە.

سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، بەلەمێک کە نزیکەی ٢٠٠ کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی سلعاتا لە باکووری ئەو وڵاتە نوقم بوو.

بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیە، بەلەمەکانی هێزی دەریایی لوبنان و هێزە کاتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە "یونیفیل" چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ ڕزگارکردنی کۆچبەران.

لە لایەکی دیکەوە لەم بەیاننامەیەدا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕەگەزنامە و چارەنووسی کۆچبەرانی نایاسایی نییە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی نوقمبوونی بەلەمێک کە کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی تەرتوسی سوریا، ٩٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top